بنه‌ماڵه‌كانى حوكم له‌كوردستان..
ئامانج شێخ نورى
پاش نزيكه‌ى (100) ساڵ داگيركاريى ودابه‌شكاريى كوردستان ودژه شۆڕشى خه‌ڵكه‌كه‌ى، سه‌ربارى گه‌شه‌سه‌ندنى بير‌ى نوێ وپێشكه‌وتنخوازو ڕاگوزه‌ركردنى چه‌ندين حزب وبزووتنه‌وه‌و ڕێكخراوى چه‌پ ئايديا.. كورد نه‌يتوانى له‌سستمى ده‌سه‌ڵاتداريى خێڵ وبنه‌ماڵه‌يى تێپه‌ڕبێت.
خێڵ وبنه‌ماڵه، نمونه‌يه‌كن له‌سكێچه بۆماوه‌كانى ڕێكخستنى كۆمه‌ڵه مرۆييه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌ماى خوێن يان حه‌سه‌ب، بۆ مانه‌وه‌ى هۆزو قه‌بيله‌كان و پاوانخوازيى ده‌سه‌ڵات و سامان وزه‌ويى وسه‌رچاوه ئابورى ومرۆييه‌كان، كه‌ئه‌مڕۆ دواكه‌وتوترين و شكستخواردوترين ميرات و شێوازه بۆ به‌ڕێوه‌بردن له‌كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤايه‌تيدا.
ڕاسته، له‌كوردستان به‌هۆى گۆڕانكارييه سه‌ربازیى و سياسيى و ئابورى وكۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و خاپوركردن و ڕاگواستن و سياسه‌تى قڕكردن، له‌لايه‌ن سه‌رده‌سته‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ته شۆڤێنييه‌كانى عيراق، قه‌بيله‌و خێڵه‌كان ده‌سه‌ڵاتيان لاواز‌و دابه‌ش بون، سيماشيان كاڵبونه‌وه‌ى به‌خۆوه بينيوه، به‌ڵام، له‌ناو نه‌چون.. به‌پێچه‌وانه‌وه جۆرێك له‌گونجاندنى به‌كرده‌وه ئه‌نجامداوه، ده‌سه‌ڵاتدارى گواستۆته‌وه بۆ بازنه‌و ڕوبه‌رێكى ته‌سكتر، له‌ئاستى (سستمى ده‌سه‌ڵاتدارى خێڵ وقه‌بيله‌وه) بۆ بنه‌ماڵه‌و دواتريش بۆ (سستمى ده‌سه‌ڵاتى خێزانيى).
لێره سه‌رده‌مانێك هه‌موان چ وه‌ك فه‌زاى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانيى، يان نوخبه‌ى سياسى و سه‌ربازيى (پێشمه‌رگه‌يى)و، يان وه‌ك توێژى نوسه‌ران و ڕۆشنبيران و بيرمه‌ندان، گيرۆده‌ى ده‌سه‌ڵاتى عه‌شيره‌ت و بنه‌ماڵه‌يه‌ك بون، زۆريش خه‌بات كرا بۆ ده‌ربازبون له‌و بازنه ته‌سكه.. به‌ڵام ئه‌مڕۆو دواى سه‌ده‌يه‌ك، ده‌سه‌ڵاتى چه‌ند عه‌شيره‌تێك بووه ده‌سه‌ڵاتى عه‌شيره‌تێكى سه‌رده‌ست، دواتر گۆڕدرا بۆ ده‌سه‌ڵاتى چه‌ند بنه‌ماڵه‌يه‌كى ناكۆك، له‌ناويشياندا چه‌ندين عائيله‌ى دژ‌و نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ يه‌ك..!
هيچ سه‌ير نيه كه ئه‌حزابى سياسى كورديى وه‌ك توێژێك له‌كۆمه‌ڵگه‌ى كورديى گيرۆده‌ى هه‌مان گرفت ببن، چونكه ئه‌مانيش زاده‌ى هه‌مان كۆمه‌ڵگه‌ن و له‌ئه‌ستێره‌يه‌كى تره‌وه نه‌هاتوون..
به‌داخه‌وه قۆناغى خه‌باتى ڕزگاريى و نيشتمانى گه‌لى كورد وشۆڕشه چه‌كدارييه‌كانى، بوونه ژينگه‌يه‌كى له‌بار بۆ مانه‌وه‌و گواستنه‌وه‌يان بۆ ئه‌م سكێچ و فۆرمه خێزانييه نوێيانه‌يان، كه له‌بوارى مرۆيى و ئابورى و سه‌ربازيى و عيلاقاتى ئيقليميشه‌وه، ته‌واوى پێداويستيه‌كانى ئه‌و ته‌حه‌وله‌يان فه‌راهه‌م بون.
له‌سايه‌ى ئه‌و هه‌موو گۆڕانكارييه جيهانيانه‌ى كه سه‌رتاپاى گۆى زه‌مينى گرتۆته‌وه، هه‌ر له‌هه‌ره‌سى سۆڤيیەت و كۆتاييهاتنى جه‌نگى سارد و تاك جه‌مسه‌ريى، دروستبونى ئه‌وروپاى هاوبه‌ش و گه‌شه‌سه‌ندنى ئابورى و ته‌كنه‌لۆجى و عه‌وله‌مه‌و دواتريش سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى بير‌ى توندڕه‌وى و مه‌زهه‌بى له‌ئاستى جيهان، له‌وه‌ش گرنگتر گۆڕاكارييه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، پرسياره گرنگه‌كان ئه‌مانه ئه‌بن:
يه‌كه‌مين: ئه‌م فۆرمه موته‌خه‌ليفه، (به‌ڵام نوێ بۆ خۆيان)، توانستى مانه‌وه‌و پارێزگارييكردنى خۆى ئه‌بێت؟
دوهه‌مين: ئه‌م سستمه ڕێبه‌رييه عائيليانه(چ له‌ناو ئه‌حزاب بن يان له‌حكومه‌ت)، له‌ئاست ئيداره‌دان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرس و داخوازييه‌كاندا ئه‌بن، له بوار‌و كايه جياجياكانى كۆمه‌ڵگه‌ى كورديى؟
سێهه‌مين: له‌كوێى سستمى نوێى جيهانى وديموكراسى و حوكمى ده‌ستووريى عيراق دا، ئه‌م فۆرمه خێزانييه حزبيى و ئيدارييانه له‌نگه‌ر ئه‌گرن؟
له‌نوسينه‌كانى داهاتوماندا، چاوه‌ڕوانى وه‌ڵام وتێڕوانينى ئێمه بن..