یه‌كێتی، لەبەردەم ئه‌ركه قورسه‌كان‌و به‌ستنی كۆنگره‌دا
یه‌كێتی كه حزبی رۆژه سه‌خته‌كانی خه‌بات بوو، له‌توانایشیدایه
ئه‌ركه قورسه‌كان به ئاڕاسته‌ی جێبه‌جێكردن پیادە بکرێت، یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ
خستنه‌سه‌ری ئه‌م ئه‌ركانه، ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه، به‌ڵام به‌ستنی كۆنگره، له‌وێنه‌ی
ژیله‌مۆی به‌ر باران‌و ره‌شه‌با ده‌چێت، ده‌مێ تین‌و، تاوێ خامۆش. چونكه به‌ستنی
كۆنگره له پێویستی ئه‌ركه قورسه‌كانی یه‌كێتیه‌وه بۆته ویست‌و ئاره‌زووی كردن‌و
نه‌كردنی كه‌سه ده‌ستڕۆیشتووه‌كان.
بۆیه له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسارانه بوینه‌ته‌وه، ده‌بوو
یه‌كێتی كۆنگره‌ی ببه‌ستایه، یا له‌دوای 2010 هه‌تا ئێستا ئه‌و دۆخانه‌ی به‌سه‌ر
كوردستان‌و یه‌كێتیدا هاتووه، ده‌یخواست یه‌كێتی سێ كۆنگره‌ی ئه‌نجامبدایه..،
كه به ده‌یان ئه‌ندامی یه‌كێتی له‌سه‌ر كۆنگره لە پاشکۆی رۆژنامەی تایبەت بە
کۆنگرە و بە وتاری سەربەخۆ، راو بایه‌تیان نوسیووه. كه له‌كۆتایی ساڵی 2018
داین، هێشتا پرسیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه یه‌كێتی كه‌ی كۆنگره ئه‌نجامده‌دات؟
ئه‌وه‌ی پێشتر له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆنگره له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی
یه‌كێتی وتراون، ناچنه چوارچێوه‌یه‌كی رێگای راستی ئه‌نجامدانی كۆنگره، ته‌نها
به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی له‌روانگه‌ی تایبه‌ته‌وه، گه‌رمكردنی باسه، چونكه ئه‌و
پێشنیارانه‌ی ده‌خرێنه‌ڕوو، پێشنیاری مانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه، له‌سه‌رویانه‌وه
روانگه‌ی رێكه‌وتن، رێكه‌وتنی پێشوه‌ختی به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌كان، چونكه ده‌ستكاری
په‌یكه‌ره‌ی یه‌كێتی‌و هاوسكرتێریی، بۆ رازیكردنه. نه‌ك خوێندنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی
بابه‌تیی، كه كۆی ئه‌و قۆناغ‌و دۆخانه‌ی به‌سه‌ر كوردستان‌و عێراق‌و ناوچه‌كه‌دا
هاتووه، ده‌بوو خۆمان بۆ كۆنگره‌ی پێنج یا شه‌شه‌مین ئاماده بكردایه.
له‌سێهه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی، رازیكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه
جیاوازه‌كان، زیانێكی گه‌وره‌ی به بیر‌و بڕوا‌و به بنه‌ماو ئه‌ركه ستراتیژیه‌كانی
یه‌كێتی گه‌یاند. گه‌ر دانانی جێگرانی سكرتێری گشتی به‌هه‌ڵبژاردن بوایه، كێبڕكێ
بۆ جێگری سكرتێر‌و سه‌ركردایه‌تی، له‌ناو یه‌ك بازنه‌ی كێبڕكێدا‌و گەر شێوازی هه‌ڵبژاردنی
سه‌ركردایه‌تی، كه به‌زۆرینه‌ی په‌نجا كۆ یه‌ك، و به یه‌ك خولی هه‌ڵبژاردن سه‌ركردایه‌تی
هه‌ڵبژێردرا بوایە. گەر ئه‌ندامانی كۆنگره نەكرابوایە سه‌روی 1600 ئه‌ندام. ئەوا
ده‌بووه هۆكارێكی گونجاوتر كه سه‌ركردایه‌تیه‌كی باشتر بێته‌پێشه‌وه.
بۆ چوارەمین کۆنگرەش هێنان‌و زیادكردنی ئه‌ندامانی
كۆنگره به‌بێ مافی به‌ده‌ستهاتوو، ده‌نگدان له‌سه‌ر خه‌بات‌و توانا‌و لێهاتوویی،
بیر‌و بڕوا كه‌مده‌كاته‌وه، سێیەمین کۆنگرە بووه هۆكاری سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی كێشه‌كان‌و
دۆخی هه‌شت ساڵی رابردوو، بۆیه به‌ر له كۆنگره رێكه‌وتن، له‌سه‌ر بنه‌مای خودیی‌و
تێكه‌ڵكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له‌ناو لیست‌و ته‌وافق، زیانی گه‌وره‌تر بۆ
ئاینده‌ی یه‌كێتی ده‌هێنێته پێشه‌وه، چونكه لیست له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه، كه‌سی شایستە و
ناشایستە ده‌هێنێته پێشه‌وه، بۆیه گرنگه ئه‌ندامانی كۆنگره له باری بایه‌تیی‌و
به‌رژه‌وه‌ندی گشتی په‌یڕه‌و و پرۆگرامێكی تۆكمه‌و شایسته، سه‌ركردایه‌تیه‌كی به‌توانا
له‌ئاست جێبه‌جێكردنی سەرجەم ئه‌ركه قورسه هەنوکەییەکان هه‌ڵبژێرن. کە لە ئاست
خواستی هەلومەرجە سیاسی و فکری هاوچەرخی ئێستاماندا بێت.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌ركی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی،
ئه‌ركی دیموكراسی قورسی له‌سه‌رشانه، لە باشوردا،
ناوچە کێشەلەسەرەکان و هه‌رێمی كوردستان، له‌هه‌موو سێكته‌ره‌كان پێویستی به
گۆڕانكاری‌و چاكسازیی ریشه‌ییه، ئه‌ركی یه‌كێتیه، حكومه‌ت به‌ره‌و حكومه‌تی
هاوڵاتی، به‌ره‌و ئابورییه‌كی گه‌شه‌كردوو، به‌ره‌و سیسته‌مێكی مۆدێرن به‌رێت.
ئه‌ركی یه‌كێتی بۆیه قورسه، چونكه داگیركه‌رانی
كوردستان‌و ده‌وڵه‌تی عێراق، به‌هۆی ترسیان له پێشكه‌وتن‌و گه‌شه‌كردنی هه‌رێمی
كوردستان، سه‌رئه‌نجام، كێشه‌كان قوڵتر ده‌كه‌ن‌و پشتیوانیی له‌هێزه كۆنه‌پارێزه‌كان
ده‌كه‌ن. بۆیه ئه‌ركی یه‌كێتیه سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی له‌هه‌ر دۆخێكی ناله‌بارو
ململانێكان، له‌عێراق‌و وڵاتانی هه‌رێمی، بپارێزێت.
باشوری كوردستان پێویستی به هێزێكی دادپه‌روه‌رو یه‌كسانیخواز
هه‌یه، بۆیه ئه‌ركی یه‌كێتییه، هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی پرۆژه یاساكانی سۆسیال،
بیمه‌ی ته‌ندروستی، كار.. بدات.
له‌به‌رئه‌وه ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه‌ی كه هه‌ڵده‌بژێردرێن،
ده‌بێ له‌ئاست جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌دا بن، سه‌ركردایه‌تیه‌ك به بیر‌و
بڕوا، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو كار بۆ به‌دیهێنان‌و په‌روه‌رده‌ی
تاكی ئازاد‌و خێزانی به‌خته‌وه‌رو كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، بكات.
ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه توانای هه‌بێت، روبه‌ڕوی گه‌نده‌ڵكاران‌و
قازانجی ده‌یان هێنده‌ی كۆمپانیاكان بێته‌وه، نه‌ك خۆگونجاندن، ده‌بێت سه‌ركردایه‌تیه‌ك
بێت ره‌گی مۆنۆپۆلی به‌شێك له كۆمپانیا به‌ده‌سه‌ڵاته‌كان لە چوارچێوەی یاسای
خوازراودا نەهێڵێت.
گه‌ر له‌دۆخێكی وه‌ك ئێستا‌و رابردوو، یه‌كێتی چه‌ند
پێویستی به سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی هه‌بووه، ده هێنده بۆ ئاینده، یه‌كێتی
پێویستی به سه‌ركرده‌ی بوێر له حوكمڕانی، بوێر له كایه‌ی سیاسی‌و كاری حزبی، هه‌یه.
سه‌ركردایه‌تیه‌ك روئیایه‌كی فراوانی پێگه‌یشتوی له‌سه‌ر ئه‌م جیهانی ته‌كنه‌لۆژیایه،
ئه‌م جیهانه نوێیه تاكگه‌راییه هه‌بێت. کە ئەمەش بە
پێداچونەوەی سەرجەم ئۆرگانەکانی یەکێتی بە دیدی هاوچەرخ و بە کارەکتەری خاوەن
ئایدیا نوێ و بەئەزمون بەدیدێت.
بۆیه گەر بمانەوێت یەکێتی پێشکەوێت دەبێ، به‌پێی مافی
به‌ده‌ستهاتو و هەڵبژاردن ئه‌ندامانی كۆنگره دابنرێت. ئه‌ندامانی كۆنگره‌ش
پێویسته له باری بابه‌تیی‌و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، سه‌ركردایه‌تی بە فۆڕمێکی
مۆدێرن بە لەبەرچاوگرتنی تواناکانی سەرکردە هه‌ڵبژێرن. ئه‌م جۆره له ئه‌ندامانی
كۆنگره، له‌ئاست ئه‌ركه قورسه‌كانی یه‌كێتیدا ده‌بن، یه‌كێتی له ئه‌ركه سه‌خته‌كانی
شۆڕشه‌وه بۆ ئه‌ركه قورسه‌كان ئاماده بكرێت.
مانه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌م باره‌ی ئێستادا، یه‌كێتی له
رابردوودا ده‌هێڵێته‌وه. بۆیە لە ئێستادا هەموو دواکەوتنێکی کۆنگرە زیان و
خۆخواردنەوە زیاد و زیاتر دەکات کەواتە با لەم سەرەتای پایزەدا لەگەڵ بارانی
پەڵەدا کۆنگرەی یەکێتیش بە ئاراستەی نوێبونەوە پەڵە بدات.