ئای كه حه‌قیقه‌ت لایان تاڵه
هه‌رێمی كوردستان ئێستا به قۆناغێكی نوێ‌دا تێده‌په‌ڕ ێت و لایه‌نه سیاسیه‌كان سه‌رقاڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌ده‌ست هێنانی زۆرترین كورسی بۆ په‌رله‌مان.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش وه‌ك یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ده‌ستپێكردووه به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه دایناوه بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن كه لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لیستی (105) ه‌و سه‌رۆكی لیسته‌كه‌شی هه‌ڤاڵ قوباد تاڵه‌بانیه كه بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به دروشمی (ئارامی، هه‌لی كار، خزمه‌ت) ده‌ستی به بانگه‌شه كرد بۆ ئه‌م قۆناغه به‌رنامه‌یه‌كی پوخت و گونجاوه كه بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كه خۆی له دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار‌و پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌ت و پاراستنی ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵك ده‌سته‌به‌ر بكات.لیستەکەی یەکێتی کە کاک قوباد سەرپەرشتی دەکات خۆی لە سەد کاندیدا دەبینێتەوە
كه هه‌ریه‌كه‌یان توانا‌و به‌هره‌و ئه‌زمونی خۆیان هه‌یه هه‌ریه‌كه له بواری خۆی دا، هه‌مووشیان گه‌نج و به‌توانان له‌م بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا كه به پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه دانراوه له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ قوباد‌و تیمه‌كه‌ی و ئۆرگانه‌كانی (ی.ن.ك) ه‌وه، وا پێویست ده‌كات له‌هه‌ر شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك مه‌راسیمی ناساندنی كاندیده‌كان ڕێکبخرێت به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بناسێنرێن به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ، له‌م مه‌راسیمانه‌دا هه‌ڤاڵ قوباد له وتاره‌كانیدا باس له شێوازی كاری داهاتوو ده‌كات دوای متمانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌ده‌ستده‌هێنێ و لیسته‌كه‌ی یه‌كێتی كه لیستی (105) ، لیستی به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و خه‌باتی تێكۆشانی تێكۆشه‌رانی (ی.ن.ك)ه ،تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌زمونی كاركردنیان له حكومه‌ت و ئه‌و داهێنان و خزمه‌تانه‌ی كه‌له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ودا كراوه ، له حكومه‌ت كه به‌شێكی دیاری (بایۆمه‌تری و شه‌فافیه‌تی نه‌وت و پڕۆژه‌ی خزمه‌ت)ه و ده‌یانی تره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه به كه‌موكوڕیه‌كان ده‌دات كه هه‌یه‌و گه‌نده‌ڵی هه‌یه پێویستی به چاكسازییه.كه‌چی ئه‌وه‌ی سه‌یره‌و جێی تێڕامانه له دوای ئه‌و وتاره‌ی له هه‌ولێر له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ قوبادی مام جه‌لاله‌وه پێشكه‌ش كرا كه باسی له‌و كه‌موكوڕیانه كرد كه هه‌یه له هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری له ڕوی كه‌می خزمه‌ت و ئه‌و قۆرخكاریه‌ی له هه‌ولێر هه‌یه له‌لایه‌ن پارتیه‌وه ئه‌و به‌رته‌سكی ئازادیه‌ی كه هه‌یه له‌و زۆنگه، ئه‌و قسه‌ی دڵی خه‌ڵكی هه‌ولێری دێرینی سه‌وزو قه‌ڵای كوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تی كرد كه‌خه‌ڵكی هه‌ولێروناوچه‌كانی تر شایه‌نی خزمه‌تی زۆر زیاتر و، پێویستی به ته‌وازنی هێزه‌و هه‌ولێرو یه‌كێتی بێ یه‌ك نابن وه‌ك چۆن سلێمانی و یه‌كێتی بێ یه‌ك نابن هه‌ولێریش به‌هه‌مان شێوه‌یه ، كه‌چی میدیای پارتی بێویژدانانه كه‌وتونه‌ته هه‌ڵمه‌تێكی ناڕه‌واو نادروست به رامبه‌ر یه‌كێتی و سه‌رۆك لیسته‌كه‌ی كه كوڕی (مامه)، ئه‌وانه وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یان دور له ئیتیكی كاری میدیای و بگره سه‌ركرده‌كانیشیان كه‌وتونه‌ته قسه‌ی نه‌شیاو نادروست به‌رامبه‌ر قوبادی مام، ئه‌وه‌ی كاك قوباد وتی راستیه و مشتێكه له‌خەروارێ ئه‌مه‌ش به‌هێزی گه‌وره‌ی یه‌كێتیه كه ترس و دڵه ڕاو كێی دروست كردووه له دڵی هه‌موو لایه‌نه‌كان كه ئه‌زانن یه‌كێتی چه‌ند هێزێكی گه‌وره‌یه جێگه‌ی ئومێدی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه و یەکێتی ئەتوانێ دەنگێکی زۆر بەدەست بهێنێت ئەوەی کاک قوبادیش ووتیەتی ڕاستە بۆیە ئەم حەقیقەتەلای هەندێ لایەن و گروپ هەزم ناکرێت و تاڵە