چۆن ده‌سته‌به‌ری زیاتری مافه‌كانمان بكەین؟
ئێمه‌ی كورد هه‌میشه سكاڵای پێشێل كردنی مافه‌كانمان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه له دژی نه‌ته‌وه كانی تر له كوردستانی گه‌وره و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بیش له كوردستانی ڕۆژئاوا‌و باشوور ، ڕه‌نگه نه‌ته‌وه‌كانی تری وه‌كو توركمان و ئاشوورو كلدانه‌كانیش هه‌مان سكاڵایان هه‌بووبێت دژی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له عێرقدا به تایبه‌تیش دوای گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن به‌عسیه‌كانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ته‌عریب و ته‌بعیس كردن‌دا كه ڕه‌نگه ئه‌و ته‌عریبه پێش هاتنی به‌عسیه‌كان و دوای نه‌مانی حوكمی به‌عسیه‌كانیش له 2003 ئه‌م سكاڵایانه هه‌ر به‌رده‌وام هه‌بووبن و ده‌شبن .
پرسیارێك دێته پێشه‌وه كه ئاخۆ گه‌لانی ڕۆژهه‌لات ئاگارداری ماف و ئه‌ركه‌كانی یه‌كترین و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ر پێشێلی مافه‌كانی یه‌كتر ئه‌كه‌ن ، یاخود له نه‌زانینه‌وه پێشێلكاری و دژایه‌تی یه‌كتر ئه‌كه‌ن ، به‌تایبه‌تیش جه‌ورو سته‌می زۆرینه‌كان له‌سه‌ر كه‌مینه‌كان ؟!
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له مێژووی داگیركاری نه‌ته‌وه‌ی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بده‌ینه‌وه له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵات ده‌بینین له مێژووی كۆندا ئه‌م نه‌ته‌وه داگیركه‌رانه سه‌ره‌تا خه‌ڵكی خۆیان ده‌ناردنه ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌گوترا گه‌ریده و ڕۆژهه‌لاتناس تا زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر نه‌ته‌وه و ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی كۆبكه‌نه‌وه و ئینجا له خاڵه‌لاوازه‌كانیان لێیان بده‌ن و ده‌ست به لێدان و پارچه پارچه كردن و داگیركردنیان بكه‌ن ، نمونه مارك سایكس و ... هتد ، با گشتاندنیشی بۆ نه‌كه‌ین ، چونكه هه‌شبووه ته‌نها مه‌به‌ستی تێگه‌یشتنێكی زانستیانه بووه له گه‌ڵانی ڕۆژهه‌ڵات و دوور له سیاسه‌ت كردن . ته‌نانه‌ت ئه‌وان زیاتر له عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی تر سه‌باره‌ت به ڕه‌گ و ره‌چه‌ڵه‌كی كورد زانستیانه‌تر لێیان كۆڵیوه‌ته‌وه و توێژنه‌وه‌یان بۆ كردووه و لێی دوان و هه‌ر نوسینه‌كانی ئه‌وانیش بوونه ته سه‌رچاوه‌ی زانستی بۆ نوسه‌رو مێژوو نوسه‌كانی خۆمان ، بۆنمونه به ده‌گمه‌ن ڕێك ده‌كه‌وێت كه باس له ڕه‌گ و ڕیشه‌ی كورد بكرێت و ئاماژه به ڕاو بووچه‌نه‌كانی ( باسیل نیكیتین ) و ( مینۆرسكی ) و ( ڕیچ) و ( مێجه‌رسۆن ) و ( هێنری ) و ... هتد نه‌كرێت .هه‌ر چ نه‌بێت له‌و مێژوو نوسه عه‌ره‌بانه باشتر له ڕه‌گه‌زی ئاریایی كورد تێ گه‌یشتوون و نه‌یانبردونه‌ته‌وه سه‌ر ڕه‌گه‌زی تر، بۆنمونه ( المسعودی ) له كتێبی ( مروج الدهب ) ڕه‌گه‌زی كورد ده‌گه‌ڕێنیته‌وه بۆ سه‌ر ( ره‌بیعه‌ی كوڕی نزاری كوڕی مه‌عد ) ی عه‌ره‌بی .
كه‌واته بۆمان ده‌ركه‌وت گه‌لان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی ده‌سته بژێر ( نوخبه ) ش وه‌ریان بگرین دوو جۆرن ، هه‌یانه تێده‌گه‌ن و پێشێلكاریش له مافی گه‌لانی تر ده‌كه‌ن ، هه‌شیان به پێچه‌وانه‌وه تێناگه‌ن بۆیه پیشێلكاری ده‌كه‌ن ، واته له نه‌زانین و جه‌هاله‌تی خۆیانه‌وه‌یه و هه‌روه‌ك گوتراوه مرۆڤ دوژمنی ئه‌و شته‌یه كه هیچی لێ نازانێت . جا ئێمه‌ی كورد پێویسته له‌ڕێگای دیالۆگ و گفت‌و گۆی فیكری و ڕۆشنبیریه‌وه پردێك دروست بكه‌ین له نێوان خۆمان و ئه‌واندا تا ئاشنایان بكه‌ین به سرووشت و پێكهاته‌و شو‌ناس و ماف و خاك و تایبه‌تدمه‌ندیه‌كانی خۆمان ، ته‌نانه‌ت با ئه‌وپرده هێنده درێژ بكه‌ینه‌وه بگاته ئاستی عه‌ره‌بی ده‌ره‌وه‌ی وولاتی عێراق ( ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌ڵێن جیهانی عه‌ره‌بی) و ئیسلامیش ( نه‌ته‌وه موسلمانه نا عه‌ره‌به‌كان ) و جیهانی گه‌وره‌ش ، جگه له و ووڵاتانه‌ی كه‌له ڕابردوودا داگیر كه‌ر بوونه هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا كه زۆرترین ڕۆژهه‌لاتناسه‌كان هی ئه‌وان بوون و له خۆمان زیاتر شاره‌زامانن .
له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و تورك و فارسیش خه‌ڵكانیكی زۆر هه‌بوون كه باش ئاگایان له مێژوو و سروشت و داواكاریه‌كان و شو‌ناس و خاك و زمان و مافه‌كانمان بوون ، كه‌چی هه‌ر پێشێلكاریشیان له‌سه‌ر ئه‌و مافانه‌مان كردوون .هه‌روه‌كو ڕۆژئاواییه شاره‌زاكان له كاروباری ڕۆژهه‌لات ( گه‌ریده كان ) . به‌ڵام هه‌روه‌كو گوتم سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ناساندنی دۆز‌و ماف و شو‌ناس و داواكاریه‌كان هه‌ر به یه‌كێك ده‌مێنێته‌وه له‌و ڕێگه‌یانه‌ی كه بێ ئاگاكان و نه‌زان و هه‌ڵخه‌ڵه تێنراوه خاوه‌ن وێژدان زیندووه‌كان ڕابچڵه‌كێنیت و ملكه‌چی داننان به مافه‌ڕه‌واكانمانی بكات . هه‌میشه ناساندنیان ڕێگه‌یه‌كی باشتره له خه‌فه‌كردنیان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێشێلكاریشیان به‌رامبه‌ر بكرێت ، چونكه ئه‌وكات هیچ عوزرو بیانویه‌ك ناكه‌وێته ده‌ست پێشێلكاران و ڕووی تاوانیان زۆر زه‌ق ده‌رده‌كه‌وێت .
له‌وانه‌شه زۆر هه‌بن له بێ ئاگاییه‌وه ڕقیان له كورد بێت و چونكه بێ ئاگان له سروشتی شو‌ناس و تایبه‌تدمه‌نیه‌كانمان وه‌كو كورد ، هه‌ربۆیه‌شه دان به مافه‌كانمان نا‌نێن هه‌روه‌كو ( شاكر خه‌سباك ) پسپۆری جوگرافی كۆمه‌لایه‌تی عێراقی كه به‌ڕێز مام جه‌لالیش له كتێبی ( كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد ) به‌م شێوه‌یه وه‌سفی كردووه ، له كتێبی ( كورد و مه‌سه‌له‌ی كورد ) ده‌ڵێت : ( ... جێگه‌ی داخیشه كتێبخانه‌ی عه‌ره‌بی توانستی پێشكه‌شكردنی زانیاری ڕوون و ته‌واوی له‌باره‌ی كورده‌وه به برا عه‌ره‌به‌كانیان نیه ، له كاتێكدا كه هه‌زاران ساڵه له‌م نیشتیمانه‌دا و له‌م ده‌وڵه‌ته‌یشدا كه پێش چل ساڵان دامه‌زراوه‌و هاوبه‌شن .مه‌سه‌له‌ی كوردیش تا ڕاده‌یه‌ك له‌لای زۆربه‌ی ئێمه‌ی عه‌ره‌ب مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ناسراوه . بۆ ئه‌وه‌ی ماف و ئه‌ركی گشت نه‌ته‌وه‌یه‌ك له ووڵاته‌دا دیاری بكرێن ده‌بێ به ڕوونی ئه‌و بنچینه زانستیانه‌ی كه گه‌ره‌كه یه‌كێتی عه‌ره‌بی كوردی له‌سه‌ردابمه‌زرێت دیاری و ده‌ست نیشان بكه‌ین ، ئه‌و كاره‌ش هه‌رگیز ناكرێت تا له ڕاستی مه‌سه‌له‌ی كورد وڕاستی په‌یوه‌ندی كورد به‌و ناوچه‌یه‌ی كه تێیدا ده‌ژین تێنه‌گه‌ین .)
ئێمه دوای ئه‌وه‌ی كه بۆمان ڕوون بووه نا‌توانیت سه‌ربه‌خۆ بین و هه‌ل و مه‌رجه‌كه له‌بار نه‌بوو و هه‌ر ده‌بێت هه‌رچ نه‌بێت بۆ قوناغی ئێستا له چوارچێوه‌ی وولاتی عێراقدا بژین به جۆرێك عه‌ره‌ب زۆرینه ن و ئێمه ش ژماره‌مان له‌وان كه‌متره و ده‌شبێت له‌گه‌ڵ ئه‌وان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی تر بژین ، ده‌بێت به ئاشتی و ته‌بایی و ڕێز گرتن له مافه‌كانمان له‌گه‌ڵیان بژین . كه‌واته تێگه‌یشتنی زیاتری ئه‌وان بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد زامنی زیاتری مافه‌كانمان ده‌بێت ، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌مووش یان زۆرینه تێینه‌گه‌ن هه‌روه‌كو ئاماژه‌م پێدا ، ده‌كرێت ده سته‌بژێرێك ( نوخبه ) یه‌ك له ڕۆشنبیرانیان تا ئاستی ده‌سه‌ڵاتداریان تێی بگه‌ن بۆ ئێمه باشتر ئه‌بێت . هه‌رچه‌نده ماف و ئه‌ركه‌كان به یاسا ، له ده‌ستووره‌وه تا یاساكانی خواروو تر دیاری كراون ، به‌ڵام ئه‌مه كیفایه‌ت نیه ، تا كار له‌سه‌ر گۆرێنی عه‌قڵیه‌ت و بیركردنه‌وه‌كان نه‌كه‌ین به ئاراسته‌یه‌كی باشتر كه ئاشتی و ته‌بایی و ڕێز گرتن له مافه‌كانمان به‌رهه‌م بێنن . خۆ ئێمه له 2005 خاوه‌ن ده‌ستوور بووین ، به‌ڵام چونكه بیركردنه‌وه‌كان به‌ئاراسته‌ی تێنه‌گه‌یشتن بوون هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م ده‌ستووره وه‌كو خۆی جێ به‌جێ نه‌كرا ، به‌تایبه‌تیش ماده‌ی (140 ) . كه‌واته گه‌یشتین به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ده‌بێت كار له‌سه‌ر تێگه‌یاندنی هاونیشتیمانیه‌كانی خۆمان بكه‌ین له نه‌ته‌وه‌كانی تری عێراق ، به‌تایبه‌تیش عه‌ره‌ب سه‌باره‌ت به ماف و داواكاریه‌كانمان ، له‌میانه‌ی تێگه‌یاندنیان له سرووشتی شو‌ناس و تایبه تمه‌ندی و خاك و زمان و كلتوور‌و.... هتد و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ .چونكه مه‌سه‌له‌ی كورد و مافه‌كانی له‌م وولاته زۆر له مه‌سه‌له‌ی چه‌ند كورسیه‌كی په‌رله‌مانی و چه‌ند پۆستێكی حكومی و ئیداری گه‌وره‌تره . ئه‌م تێگه‌یاندنه‌ش به دروستكردنی پردێكی ڕۆشنبیری و فیكری ده‌كرێت وه‌كو دیبه یت و چاپكردنی كتێب و گۆڤار و ڕۆژنامه سه‌باره‌ت به شو‌ناس و زمان و كلتوور‌و میژوو .... هتدی كورد به زمانی عه‌ره‌بی و توركمانی و سریانی و ... هتد ، ئه‌نجام دانی كۆڕی ئه‌ده‌بی و فیكری و كونفرانس و فیستیڤال و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه و نمایش كردنی شانۆگه‌ری و ... هتد و هه‌موو هۆكارێكی ڕۆشنبیری بۆ گه‌یاندنی ده‌نگ و ڕه‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌ك .