یەکێتیەکی بەهێز گەلێکی بەهێز! بۆ؟

سامان سنجاوی 04/09/2018



بۆ نیشانەی پرسیارە! بۆ، بنچینەیەکی سیاسیانەی هەیە، بۆ، روانگە بێ وەڵامەکانی تاک، خێزان و کۆمەڵ، بۆ وەڵامێکە، ناگەڕێتەوە، خۆی بۆ بۆیەکیتر سازدەکات!
سەرچاوەی هەر بۆیەک لەسەرئەنجامی رابردوو بۆ ئامانجی ئایندەیە، بۆیە تاک و کۆمەڵ ناگەڕێنەوە وەک رابردوو بەبێ بۆ، چونکە بۆ ناوەستێ و هەزارانی بەدواوەیە، و بەردەوام پێویستی بە ئاراستەو بیروباوەڕە، ناوەستێت! بۆ ئەو پارت و رێکخراو گروپانەی کە بۆیەکانیان دەخەنە مێژوو! بۆیە لە رابردوو بە هەزاران حزب و رێکخراوو دەرکەوتن و رۆڵیشیان هەبوو، چونکە وەڵامی بۆیەکانیان نەما بوو، یان بچوک بونەوە یانیش نەمان و چونە لاپەڕەکانی مێژوو و کۆتاییان پێهات.
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بە بۆ لەپێناو گەل و خاک و نەتەوەکەی دامەزرا و شۆڕشی هەڵگیرساند. بەبیرو باوەڕی چەپی شۆڕشگێڕو داینەمۆی ئاوات و ئامانج، نوێگەری لە رێباز و چارەنوسی کوردستان.
یەکێتی! 
بۆی کردە، کۆڵنەدان بردە ئەشکەنجە و گەیاندییە پەتی سێدارە، بۆ بوە بوێری لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی رێکخستنە نهێنیەکان، بۆ بوە بەرەنگاری و هەڵمەت و گیانفیدای خاکی کوردستان.
بۆی کردە، راپەڕین و سەرجەم شارەکان رزگار و کەرکوکیش ئازاد کران، بۆی لە ئۆتۆنۆمیەوە کردە هەرێمی فیدڕاڵ و بوە مادەیەکی دەستوری لە عیڕاقدا.
بۆی کردە، بەرەنگاری لە دەستتێوەردانی رژێمی بەعس و داگیرکەرانی کوردستان، بۆیە کردە پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان.
بۆی کردە، دیموکراسی لە خەبات و ئازادی و سەربەستی لەژێر دەسەڵاتەکەی و بۆ گەلی کوردستان، بۆی کردە، خەبات لەپێناو بەدیهێنانی مافەکانی ژنان و چەسپاندنی یاساکانی دژی توندوتیژی لەبەرانبەر ژنان، بۆی کردە رێباز بەرەو کۆمەڵی مەدەنی و روناکی لە تاریکی رابردودا.
ئێستاش یەکێتی!
سەرەڕای، جیابونەوەکان و کێشەکانی، لەماوەی ١٠ ساڵی رابردوو، دەنگ و کورسییەکانی بەرەو کەمبونەوە چون، بەڵام دوبارە، یەکێتی، هەستایەوە، چونکە بەدیلی یەکێتی لەم قۆناغی گواستنەوەیەی باشوری کوردستان هەر یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانە، چونکە یەکێتییش وەک پارتێکی سیاسی، بەردەوام بەدنیابینی قۆناغەکان، ململانێکان، لەگەڵ ناوخۆو عێڕاق و دەرەوە، خۆی نوێدەکاتەوە، هەرگیز سڵ لە هیچ ( بۆ ) یەک ناکاتەوە، بەڵکو ئاراستەو رێنیشاندەری بۆیەکانی تاک و خێزان و کۆمەڵە، بۆیە، یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان.
بۆی کردۆتە، ئامانج لەپێناو بەدەستهێنانەوەی، ناوچە داگیرکراوەکانی دوای ریفراندۆم، چونکە یەکێتی کەرکوک بە مەحەکی رێکەوتنەکان لەگەڵ هەر پارت و لایەنێک بریاری لەسەر داوە.
بۆی کردۆتە، بەرەو خۆشگوزەرانی، کۆتایی هێنان بە پاشکەوتی موچە و دڵنیایی و گەڕانەوەی موچە پاشکەوتکراوەکان، چونکە لەسەردەمی گەمارۆکانی حکومەتی عەبادی، یەکێتی خۆی بە خاوەنی گەڕاندنەوەی پاشکەوتی موچە دەبینێت، بۆیە هیچ لایەکیتر خۆیان ناکەنە خاوەنی گەڕانەوەی پاشکەوت.
بۆی کردۆتە، بەرەو خۆشگوزەرانی گەلەکەی، کە بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بە حزبی خاوەن بیری یەکسانی و دادپەروەری دەکرێت. چونکە ئەرکی ستراتیژی و بنەمای دادپەروەری، بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و ناعەدالەتیە.
خۆشگوزەرانی بە سیستەم بەدی دێت، کە یەکێتی، لە سیستەمی بایۆمەتریەوە هەنگاوی بەرەو بەسیستەم کردنی هەموو بوارەکانی حوکمڕانی بە پشتیوانی گەلەکەی بەردەوام دەبێت.
بۆیی یەکێتی ئامانجە، بۆ خۆشگوزەرانی، ئەو ئامانجەش مەشخەڵەکەی قوبادە کە نوێنەریەتی، بێگەردیش بەبێگەردیی جوامێریی چەسپاندنی یاساکان لەگەڵ پاڵێوراوانی یەکێتی چاودێری جێبەجێکردنی ئامانجەکانن.
دەنگ بدە بە ( بۆ ) هەتا ئومێد و رەنجت بهێنێتە دی، دەنگ بدە بە لیستی ١٠٥ لیستی مام و لیستی شەهیدان، دەنگ بدە بە ئاشتی، دیموکراسی، ئازادی، مافی مرۆڤ، دادی کۆمەڵایەتی و مافی چارەنوسی گەلی کوردستان.
وەک رابردوو پەنجەی پەشیمانی مەگەزە! ئێمە چەند شارێگامان لێ خاپور بکەن، بە هێزی بازو، لەسەر رێگاکەمان بەردەوامین، بۆیە دەنگ بدە بە لیستی ١٠٥ یەکێتی جێگایی ئومێدە، کە یەکێتی بەهێز بێت، دڵنیاییو ئۆقرەی دێتە دی، کە یەکێتی لاواز بێت، لە نۆ ساڵی رابردوو لاوازی یەکێتی لە پێگەی پەرلەمان و بەشداری لە حکومڕانی، چ بارودۆخێکی نالەباری بەسەر لاوان و خێزانەکاندا هێنا! چۆن داگیرکەرانی کورستان دەستی تێکدانیان هێنایە ناو کوردستان.
یەکێتی بەهێز بکەو مەترسە! ئایندەت روون و کەرامەتت پارێزراو، یەکێتی دەتپارێزێت، مافەکانت بۆ دەستەبەر دەکاتەوە.