با لەكاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا دوور بین لەناوزڕاندن

رێبوار ستار 16/08/2018



هەرێمی كوردستانی عێراق لەدوای ڕاپەرینی ساڵی  1991 و ئازاد كردنی بەشێكی خاكی كوردستان و وەدەرنانی دەزگاكانی حكومەتی عێراق هەروەها  لە دوای روخاندنی ڕژێمی سەدامیش لەساڵی 2003 وە، ئارامی و سەقامگیری و ئازادییەكی باشی بە خۆیەوە بینیوە، كە بۆتە هۆی دروستبوونی دەیان حیزب و ڕێكخراوی سیاسی و سەدان ڕێكخراوی مەدەنی،لەو سێبەری ئازادییەدا چوارساڵ جارێك لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان و عێراق هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت بۆ پەرلەمانی عێراق وكوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاكان و لە پێش هەڵبژاردنەكاندا تا كاتی ڕۆژی دەنگدان هەر حیزب و ڕێكخراوێك لە دەزگا میدیایی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی خۆیەوە بانگەشە بۆ لیست و كاندیدەكانی خۆی دەكات هەر حیزبە و بە شێوازی خۆی بە پێی ئە و بەرنامەی دایناوە، كە گوژارشت لە وتاروو خیتابی ئەو حیزبە دەكات.ئەوەی جێگەی داخ و نیگەرانییەو  لە ئێستای ڕۆژنامەوانی و كاری میدیایش لادەدات و سنوور دەبەزێنێ هەندێ جار هێرش دەكرێتە سەر لایەنێك یان كەسایەتییەكی ناو لیستەكە زیاتر ئەم هێرشانە زیاتلر بۆ ئەو ژنانە دەگرێتەوە كە كاندیدن لە سەر لیستی لایەنێك كە ژن گەورەترین زەرەرمەندە..
كەهێرشەكان زۆربەی كات ناڕەواو نا دروستە و دوورە لە ڕاستییەوە  و دەبێتە هۆی تێكشكاندنی ئەو كەسە كە ئەمە هیچ خزمەتێك بە كۆمەڵگەی ئێمە ناكات،هەروەها بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بۆ ناو زڕاندن و تەشهیرات و بوختان و قسەی نەشیاوو بڵاوكردنەوەی وێنەی نابەجێ كە زۆرتریش بە فۆتۆشۆپ دەكرێت، ئەمانە پێشێلكردنی تەواوی مافی مرۆڤە، بۆیە باشتر وایە بانگەشەیەكی مۆدێرن و شارستانییانە بكەین و بانگەشەیەكی هێمن بێت تا كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە دوور بگرین لە تەنگەژە و ئاژاوە ئەوانیش بتوانن كەشوهەوایەكی لەبار و دیموكراسیانە بۆ بڕەخسێنین و ئەوانیش بە پەرۆشەوە بێنە سەر سندوقەكانی دەنگدان  و دەنگ  بەو لیست و كاندیدە  بدەن كە خۆیان دەیانەوێت  بۆیە پێویستە لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا تەواوی میدیاو كەناڵەكان و تۆڕەكۆمەڵایەتی و سایت و پەیجەكان بە شێوەیەكی بەسودوو شیاو  بەكار بهێنرێت وەك چۆن بینیمان لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق یەكێتی نیشتمانی كوردستان بانگەشەیەتی هێمن و شارستانی دوور لە توندو تیژی و ناو هێنانی كەس هەڵمەتی بانگەشەی خۆی كرد و توانی زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنێت و زۆر بە ڕونی و شەفافیش بەرنامەكەی لیستی سەوز بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و عێراقیش بخاتە ڕوو.