کوان نوێنەرەکانی گەل!

فەهمی بورهان 27/09/2017

ئەمڕۆ لە خیابی نوێنەرانی گەلی کوردستاندا،پەڕلەمان و حکومەتی عێراقی بەوجۆرە ی خزمەتی شۆڤێنیەت و ناسێۆنالزمی عەرەبی (بەدیوە ناشرینێکەیدا) ئەکات سیاسەتی پڕ لە ڕق و پەنگ خواردوو بەژەهر  دژایەتی مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستانیان کرد ،وەک کاردانەوەیەکی نادروست بۆ ڕیفراندۆمەکەی ٢٥-٩،بێگومان لەم بابەتەدا جێگای ئەوەی تێدانیە کە لە سەر رەوای و ناڕەوایی ڕیفراندۆمەکە قسەبکەم ، بەقەد ئەوەی مەبەستمە بڵێم: ئێمە نوێنەرەکانمان لە کوێ بوون،لەسەر چ بنەمایەکی عەقلانی بڕیاری بایکۆتیان داوە،شەڕی پەڕلەمانی و بەگژداچونەوەی سیاسەتی دوژمن کارانەی ناو پەڕلەمان بە کێ بسپێرین،ئەگەر ئەوان ئەمڕۆ لە پەڕلەمان داکۆکییان لەو مافە دیموکراسی و مەدەنیەی خەڵکی کوردستان پێ نەکرا ،بەیانی و لە شێنەیدا ئەوان وەزیفەیان لە پەڕلەمان چیدەبێت، من ئەزانم سەرکردایەتی کوردستان وەک ئەوەی پێویستە گوێی لە نوێنەرەکانمان نەگرتوە بۆ پێشهاتەکان،ڕاوێژیان پێنەکراوە،بێ ئاگابوون لە چونی وەفدەکانی هەرێم بۆ بەغداد،بەڵام ئەمانە و زیاتریش یەکسان نین بەوەی لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ،لە ناو پەڕلەماندا ئامادەییان نەبێت،پەڕلەمان سەنگەری خەباتی مەدەنیانەی ئێمەیە هەروەک چۆن پێشمەرگە لەسەنگەری بەرگریدایەو بەهیچ بیانویەک و بۆهیچ دوژمنێک سەنگەر چۆڵناکەن،بێگومانم لە پەڕلەماندا نوێنەرانی گەل نەیان ئەتوانی بە دەنگی پەڕلەمانی هیچ لەو بڕیارە دوژمن کارانەیەی عەرەب کەم بکەنەوە بەڵام ئەیان توانی بە دەنگی دلێر و لە ناو هۆڵی پەڕلەماندا بە سرودی نیشتیمانی و وتاف کێشان بۆ ڕەوایەتی قەزێکەمان و نەتەوەکەمان بە عەبادی و شۆڤێنێکانی و سونەو جەلادەکانی شیعە بڵێن،سەردەمی کۆمەڵ کوژی و ئەنفال و کیمیا باران و تەرحیل هەڕەشە بەسرەچوە،ئەتانتوانی بە دەنگی بەرز بۆ دنیایی ڕون کەنەوە سەردەمی ئاغایەتی عەرەب و کۆیلایەتی کورد بۆتان بەسەرچوو،هەروەک و چۆن مامۆستا فایەق بێکەس لە نیوەی یەکەمی سەدەی ڕابردوو لە بەردەرکی سەرا لە بەردەم نوێنەری ئینگلیزادا بە دەنگی دلێرەوە سرودی بیست و حەوت ساڵەی بۆ خوێندەوە.