ئاگاداریەک لە ناوەندی رۆشنگەریی چاودێرەوە سەبارەت بە کۆڕەکانی رۆژانی شەممان

کوردستان 01/03/2021


ئاگاداری هەواداران و موشتاقانی دیالۆگ و گفتوگۆ فکری و ئەدەبیەکانی رۆژانی شەممانی هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی دەکەینەوە، کە بە هۆی رێکارە تەندروستیەکانەوە، کۆڕی شەممەی داهاتوو بەڕێوەناچێت.
لێرەوە خۆشەویستانمان دڵنیا دەکەینەوە،  ئەگەر کۆرۆنای نەگریس رێگەمان بدات لە هەفتەکانی دواییدا بەردەوام دەبین لە کۆڕەکانمان کە هەموو شەممەیەک لەلایەن بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ و پلاتفۆرمی دابڕانەوە بەڕێوە دەبران، لە ئەگەری هەر بڕیار و رێکارێکی دیکەی تەندروستیدا ئێمەش بڕیاری نوێمان دەبێت و بێگومان ئاگادارتان دەکەینەوە.
لە کۆتایدا هیوا دەخوازین هاوڵاتیانی کوردستان بە کەمترین زیان لەم ڤایرۆسە نەگریسە رزگاریان ببێت.


ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر
١/٣/٢٠٢١