دوو کتێبی نوێی بەرزان ئەحمەد کوردە بڵاوکرانەوە

کوردستان 01/03/2021


نوسەر و سیاسەتكار، بەرزان ئەحمەد كوردە، دوو كتێبی نوێی بڵاوكردەوە، یەكەمیان بەناونیشانی (كورد و دەوڵەت) دووەمیشیان زانستی (سیاسەت).
زانستی سیاسەت لە 200 لاپەڕەی مامناوەند پێكهاتوەو كتێبی كورد و دەوڵەتیش لە 250 لاپەڕە پێكهاتوەو لەلایەن دەزگای جەمال عیرفان چاپكراوە.
لەبارەی كتێبی (كورد و دەوڵەت) نوسەر لەكتێبەكەدا دەڵێت: ئەم توێژینەوەیە هەوڵ دەدات لەو پرسیارەوە دەستپێبكات، بۆچی كورد بە درێژایی مێژوو نەیتوانی دەوڵەتێكی سەربەخۆ دابمەزرێنێت! ئایا تاكی كورد خەمی دروستكردنی دەوڵەتی نەبووە، یان كۆمەڵگەكەمان ژێرخانێكی ئابوری پتەوی نەبووە؟ یان بونیادی كۆمەڵایەتیمان دواكەتوەو لەو ئاستەدا نەبوە یان سەركردەكانمان لە ئاستی بەرپرسیارێتی و تێگەیشتنی هاوكێشە سیاسیەكاندا نەبون؟