سودەكانی ناوكی بەهێ

تەندروستی 28/02/2021



چاودێر:
بێگومان زۆركەس بەدەست كۆكەی ووشك یان تەنگەنەفەسیەوە كەناتوانێ بەئاسانی هەناسەبدات،لەئەنجامیشدا ڕێژەی پێویست لەئۆكسجین ناگاتە سیەكان،هەست بەهیلاكی بێ هێزی نەمانی بەرگری دەكات زۆرێك لەڕووەك وبەرهەمی سروشتی هەن كە زۆربەسودن بۆكێشەكانی كۆئەندامی هەناسە. لەوانەش ناوكی بەهێ كەلێرەدا ئاماژە بەسودەكانی دەكرێت ئەویش:
 *ناوكی بەهێ بەهۆی ئەولینجیەی كەهەیەتی زۆربەسودە سنگ نەرم ئەكات وائەكات كەبەئاسانی ئەگەربەڵغەمی هەبێت لەسیەكانی دەرچێت وهەناسەدانیشی خۆش ئەكات.
* هەروەها بۆڕیخۆڵەكان بۆهەویی گورچیلە و میزڵدان،خۆئەگەربێت ولەگەڵ كەمێك گوڵی وەنەوشە تێكەڵ بكرێت ئەوا زۆر باشتر سودەكانی دووبەرامبەردەبێت.
*دەكرێ بكرێتە كەمێك ئاوی گەرم وەكوچایی بخورێت یان بەووشكی بكرێتە دەم وكەم كەم بتوێتەوە، پاش دووسێجار ئەوكەسە هەست بەئارامی دەكات وهەناسەی زۆر ئاسان وخۆش دەبێت،واتە ڕێژەی ئۆكسجین لەسیەكاندا زۆردەبێت وبێگومان لەهەمووجەستەدا ئۆكسجین بەرزدەبێتەوە، ڕێژەی بەكارهێنان دووكەوچكی چای هاڕاوو ناوكی بەهێ،نیوكەوچكی چاگوڵی وەنەوشە.