هەڕەشەیەک لە بایدنەوە بۆ ئێران
جیهان 27/02/2021
چاو‌دێر
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسان سه‌باره‌ت به هێرشه ئاسمانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر میلیشیا شیعه‌كانی نزیك له ئێران له سوریا ڕایگه‌یاند، "په‌یامه‌كه ڕوونه، كرده‌وه‌كانی ئێران به‌بێ سزادان تێپه‌ڕ نابێت، ئاگادار بن."
ئه‌و هۆشدارییه‌ی جۆ بایدن بۆ ئێران له‌دوای زنجیره‌یه‌ك هێرش بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مەریكا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان دێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مەریكا ورده‌كاریی هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی سه‌ر بنكه و باره‌گای میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێرانی له سوریا ئاشكرا كرد و وتی، دوو فڕۆکەی جۆری ئێف 15 سترایک ئیگڵز، حەوت مووشەکی ئاراستەکراویان خستووه‌ته خواره‌وه و لە ئەنجامدا 9 پێگەیان بە تەواوی وێران کرد و زیانیشیان بە دوو پێگە گەیاندووه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش له‌و هێرشه‌دا 17 چه‌كداری میلیشیاكان كوژراون.