ئەمریكا دەستی بەتۆڵەكردنەوە كرد

جیهان 26/02/2021

چاودێر:فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا چەند مۆڵگەیەكی گروپە چەكدارەكانی سەربە ئێران لەناو خاكی سوریا بۆردومان دەكەن.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردوەتەوە:" لەسەر فەرمانی جۆ بایدن سەرۆك كۆماری ئەمریكا، فڕۆكە جەنگیەكانی ئەو وڵاتە بۆردومانی چەند مۆڵگەیەكی چەكدارانی سەربە ئێرانیان لەناو خاكی سوریا كردوە".
رونیشكراوەتەوە:" بۆردومانەكە لەتۆڵەی هێرشە موشەكیەكانی بەغداو شاری هەولێرە".

هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە، تاکو ئێستا لەو هێرشەدا ١٧ چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون.