ماسكرانۆ: میسی هەر بڕیارێك بدات پشتیوانی دەبم

وەرزش 25/02/2021

چاودێر: ماسكرانۆی یاریزانی ئەرجەنتینی پێشوی یانەی بەرشلۆنە لەتازەترین لێدوانیدا دووپاتی كردوەتەوە،  میسی هەر بڕیارێك لەسەر مانەوە یان چوونی بدات لەبەرشلۆنە پشتیوانی دەبێت.
ماسكرانۆ ئاشكرایكردوە:" نامەوێت هیچ نەسیحەتێكی میسی بكەم، بەڵام میسی خۆی دەزانێت چ بڕیارێك دەدات".
باسی لەوەشكردوە:" لەكاتی ئێستادا میسی ئاستی زۆرباشە، بەڵام بەرشلۆنە  رۆژانێكی باش بەڕێناكات".
جەختیكردوەتەوە:" میسی هەر بڕیارێك لەسەر مانەوە یان چوونی لەیانەی بەرشلۆنە بدات پشتیوانی دەبم، لەراستیدا ئەوە حەقیقەتێكی روونە یاریزانە گەورەكان دوای 15 ساڵێك مانەوە لەیانەیەك ئیتر مافی خۆیانە بچنە یانەیەكی تر".