پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمانی کوردستان دەنێردرێت

کوردستان 24/02/2021

چاودێر:

بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ بۆ پەرلەمانی کوردستان بنێردرێت.

 

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەساڵی ٢٠٢١دا پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمانی کوردستان دەنێرن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانان وردەکاری پڕۆژە یاسای بودجەیان لەئەنجومەنی وەزیران خستەڕوو و لەماوەیەکی نزیکدا دەینێرنە پەرلەمانی کوردستان.

 

ئەمە لەکاتێکدایە حەوت ساڵە پڕۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمانی کوردستان نەنێردراوە.