دوو پشتێنەی سەوز بە چواردەوری هەولێردا دروستدەكرێن

کوردستان 23/02/2021



چاودێر:

بڕیارە دوو پشتێنەی سەوزایی بەدەوری شاری هەولێردا دروستبکرێت.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: شاری هەولێر دوو پشتێنەی سەوزایی بۆ دیاری كراوە و هەر یەك لەو پشتێنە سەوزاییانەش ماستەرپلانی خۆی هەیە و بەگوێرەی ئەو رێكارەی دانراوە، جێبەجێ دەكرێن. 

ساسان عەونی وتیشی: ئەمە تەنیا بۆ شاری هەولێر نییە، بەڵكوو هەموو شار و شارۆچكەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانیش بەگوێرەی ئەو ستراتیژییەی دامانناوە، سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە پارێزگەكان راسپێردراون كە ماستەرپلانی تایبەتی بۆ دەستنیشانكردنی ئەو رووبەرە سەوزاییانەی كە هەیە دابنێن.

ئاماژەی بەئەوەشدا، بەراوردكردنی ئەو ڕووبەرە سەوزاییانە لەگەڵ ئەو ستاندەردەی كە پێویستە هەر شار و شارۆچكەیەك هەیبێت.