لەسەدا ٩٦ی تووشبووانی کۆرۆنا لەهەرێم چاکبوونەتەوە
چاودێر
نزیکی لەسەدا ٩٦ی تووشبووانی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان چاکبوونەتەوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەماوەى ساڵی ڕابردوودا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە، نزیکی لەسەدا ٩٦ی تووشبووانی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
هەر بەپێی ئامارەکە ڕێژەى گیان لەدەستدان بریتیبووە لە ٣.٣ و ڕێژەى ئەو کەسانەی لەژێر چارەسەردان بریتییە لە لەسەدا ١.٣
لەئێستادا ڕێژەى تووشبوون بەکۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان کەمێک ڕوو لەزیادبوونە و ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی کۆرۆناش چەند حاڵەتێکی لێ تۆمارکراوە.