هاوسەرگیری لەهەرێمی کوردستان زیادیکردووە

کوردستان 23/02/2021

چاودێر:

 

بەپێی ئامارێکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم، ڕێژەى هاوسەرگیری لەهەرێمی کوردستان زیادیکردووە.

بەپێی ئەو ئامارەى ئەنجومەنی دادوەری هەرێم لەماوەى ساڵی ٢٠١٦ تاکو ئەمساڵ  ڕێژەى هاوسەرگیری زیادیکردووە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لەساڵی ٢٠١٦دا ٣٢ هەزار و ٦٣٥ هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، بەڵام ئەم ڕێژەیە لەساڵی ٢٠١٩دا بەرزبۆتەوە بۆ ٤٥ هەزار و ٥١ هاوسەرگیری.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی دەستەى ئاماری هەرێم دانیشتووانی هەرێم زیادیکردووە بۆ شەش ملیۆن و ٣٤ هەزار کەس.

بەپێی ئامارەکان لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەى هاوسەرگیری لەهەرێم ڕێژەى جیابوونەوەش زیادیکردووە.