28 ئەفسەر فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەردەچێت

عێراق 23/02/2021

چاودێر:
دەسەڵاتدارانی عێراق رایگەیاند،  بەتۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی دارایی و ئیداری فەرمانی دەستگیركردن بەرامبەر بە 28 ئەفسەر دەرچوە.

 ئەمڕۆ سێ شەممە دەستەی دەستپاكی عێراق لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەكەیان، لە لێكۆڵینەوەی وردی لەسەر دۆسیەكی گەندەڵی كردوە، لەو چوارچێوەیەشدا فەرمانی دەستگیركردن بۆ 28 (بیست و هەشت) ئەفسەر دەرچوە كە یەكێكیان لیوای هێزەكانی كۆماندۆیە لە پارێزگای میسان.

ئەوەش رونكراوەتەوە ، دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن لەسەر بنەمای ماددەی 307 لەیاسای سزدانی عێراقی و چەند گومانێك بوە كە ئەو ئەفسەرانە پارەیان بەرەشوە وەرگرتبێت، لەبەرامبەر پشتگوێخستن و پەراوێزخستنی ئەركەكانیان.