بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر ئەوانەی دەیانەوێت ببن بە وانەبێژ ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان 23/02/2021


چاودێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا ئەو كەسانە ئاگادار دەكاتەوە كە دەیانەوێت ببن بە وانەبێژ، پێویستە فۆڕم پڕ بكەنەوە و لە سنووری ئەو پەروەردانەی كە داوای وانەبێژیان ك
ردووە.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، ئاماژەبەوەدەكات، ئەوكەسانەی داوای فۆڕمی بوون بە وانەبێژی دەكەن، سەرەتا پێویستە فۆڕمەكە پڕبكرێتەوە و بدرێتەوە ئەو پەروەردەی كە لێیەوە داواكاری بوون بە وانەبێژی كردووە
ئاماژە بەوەشكراوە ،بەهیچ شێوەیەك فۆڕم لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر وەرناگیرێت، بەڵكو لەو پەروەردەی داوای وانەبێژی كردووە لەهەمان شوێن فۆڕمەكە وەردەگرێت، وەرگرتنی وانەبێژی لەڕێی كۆكردنەوەی خاڵ دەبێت.