پسپۆرێكی یاسایی: بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار پێچەوانەی دەستورە

عێراق 23/02/2021


ئەمرۆ سێشەممە عەلی تەمیمی پسپۆری یاسایی بڵاویكردەوە بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار پێچەوانەی دەستورە ،چونكە بە گوێرەی دەستور پێویستە حكومەت خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان دەستەبەر بكات.
وتیشی پەرلەمان ناتوانێت نرخی دۆلار دابەزێنێت بەڵام دەتوانێت پرۆژەیاسای بودجە رەتكاتەوەو بۆ حكومەت بیگێڕێتەوە.
تەمیمی ئاشكرای كرد بەگوێرەی ماددەی 62ی دەستور رێگە بە پەرلەمان دراوە لەكاتی گەیشتنی پرۆژە یاسای بودجە گۆرانكاری وئاڵوگۆر بكات لە بەشەكانی خەرجكردن و كەمكردنەوەی كۆیی بودجە و لەكاتی زۆر پێویستیشدا دەتوانێت بیگێڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و پێشنیازی زیاد كردنی خەرجییەكان بكات.
بەگوێرەی ماددەی 57ی دەستور پەرلەمان ناتوانێت نرخی دۆلار كەم بكاتەوە كە لە پرۆژە یاسا دیار دەكرێت بەڵام پەرلەمان دەتوانێت پرۆژەكە بۆ حكومەت بگێڕێتەوە چونكە پێچەوانەی ماددەی 30ی دەستورە كە داوا دەكات حكومەت خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان دەستەبەر بكات.
وتیشی بەپێی ماددەی 93ی دەستور و هەردوو ماددەی 23 و 26 لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان دادگای باڵای ئیتیحادی دەتوانێت تانە بدات لە پرۆژە یاساكە