نرخی نەوت زیاتر بەرز دەبێتەوە

ئابوری 23/02/2021


ئەمرۆ سێشەممە نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوە بەشێوەیەك هەر بەرمیلێك زیاتر لە یەك دۆلار بەرز بونەوەی بەخۆەوە بینی 
بەرزبونەوەی نرخی نەوت  بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفر بارینە دێت كە ویلایەتی تیكساسی گرتوەتەوە لە ئەمریكا بەشێوەیەك كە بوەتە هۆی راوەستانی بەرهەم هێنانی نەوت لە كێڵگە نەوتیەكانی تیكساس 
پسپۆرانی بواری نەوت ئاشكرایان كردوە بەرهەم هێنانی نەوت پێویستی بە زیاتر لە 2 هەفتەیە بەهۆی ساردی كەش وهەواو برینی كارەباوە لە كێڵگەكانی تیكساس كە رۆژانە زیاتر لە 2 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهات.
نرخی یەك بەرمیل نەوتی برینت زیاتر لە یەك دۆلار بەرزبوەو نرخی یەك بەرمیل نەوتی برینت گەیشتوەتە 65.38 دۆلار.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكا گەیشتوتە 63 دۆلار.
كۆمپانیایەكی بواری نەوت ئاشكرای كردوە پێشبینی دەكات لە هەردوو چارەكی دووەم و سێهەمی ساڵی 2021 نرخی یەك بەرمیل نەوت زیاتر لە 10 دۆلار بەرزبێتەوە.
بانكی "ۆوڵ سترێت" پێشبینی كردوە نرخی نەوت لە چارەكی دووەمی ئەم ساڵ لە 60 دۆلارەوە بۆ 70 دۆلار بەرزبێتەوە لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵیش نرخی یەك بەرمیل نەوت لە 65 دۆلار بۆ 75 دۆلار بەرزبێتەوە.