داعش لەناو بەغدا شەڕی هێزە ئەمنیەكان دەكات

عێراق 23/02/2021

چاودێر: بەیانی ئەمڕۆ بۆچاری چەندەم لەم هەفتەیەدا هێزە ئەمنیەكان بەرپەرچی هێرشێكی تیرۆرستانی داعش لەناو قەزای تارمیەی سەربەبەغدا دەدەنەوە.
سەرچاوەیەكی تایبەتی  ئەمنی رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای ئەوەی زانیاری وردیان لەسەر كۆكرابووەوە هێزە ئەمنیەكان روبەڕووی ژمارەیەك چەكداری داعش لەناو قەزای تارمیە بوونەتەوە.
وتیشی: لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەمە چەندەمین جارە هێزە ئەمنیەكان روبەڕووی تیرۆرستانی داعش دەبنەوەو سەركردەیەكی ئەو گروپەشیان كوشتووە.
سەرچاوەكە جەختیكردوەتەوە: بەفەرمانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق جوڵە بەهێزەكانی دژە تیرۆر كراوە.