ئەمریكا هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە دەكات

جیهان 23/02/2021

چاودێر: وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا دووپاتی دەكاتەوە هێشتا بۆیان دەرنەكەوتووە كێ لەپشتەوەی هێرشە موشەكیەكانی سەر هەولێر كێ ئەنجامیداوە.
جۆن كێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاندوە:" هێرشەكانی سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا لەئەمریكا مەترسیدارن و مافی خۆشمانە بەرگری لەخۆمان بكەین". 
رونیشكردوەتەوە:" لێكۆڵینەوەكانمان دەست پێكردوە بۆ ئەوەی بزانین كێ لەپشتی هێرشەكانەوەیە".
كێربی ئەوەشی وتووە:" هێشتا بۆیان دەرنەكەوتووە كێ لەپشتەوەی هێرشەكانی سەر شاری هەولێرەو بۆیان دەرنەكەوتووە كێ ئەو كارەی ئەنجامداوەو لەكات و شوێنی خۆیدا وەڵامیان دەبێت".
كێربی جەختیكردەوە:" بەرنامەیان  نیە بۆ زیادكردنی سەربازەكانیان لەعیراق".