باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کۆنگۆ کوژرا
جیهان 22/02/2021
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر کاروانی هێزەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە شاری غۆما لە رۆژهەڵاتی کۆماری کۆنگۆ، باڵیۆزی ئیتاڵیا لەو وڵاتە کوژرا.
وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیاش کوژرانی باڵیۆزەکەی و بەرپرسێکی سەربازیی وڵاتەکەی لەو هێرشەدا پشتڕاست کردەوە.