تەقینەوەیەك لەدێرەزۆر ڕویدا و ژمارەیەكی زۆر بریندار هەیە

جیهان 20/02/2021


كەمێك لەمەوبەر لە شارۆچكەی ئەلبەسیرە ی سەر بەدێرەزۆر ماتۆڕسكیلێك لەناو سەنتەری شارۆچكەكە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر لەخەڵكی سڤیل برینداربون و زیانی مادیشی بەناوچەكە گەیاندوە.
 هێزە ئەمنیەكانی ناوچەكەپێشبینی دەكەن كە تەقینەوەكە لەلایەن چەتەكانی داعشەوە ئەنجامدرابێت چونكە ماوەیەك لەمەوبەر هەڕەشەی توندیان لەخەڵكی ئەو ناوچەیە كردوە .