لەسەر ئۆپراسیۆنی گارە كەمال كڵچدار ئۆغڵو و ئەردۆگان سكاڵا لەسەر یەكتر تۆمار دەكەن

جیهان 20/02/2021


میدیاكانی توركیا ڕایانگەیاند لەسەر ئۆپراسیۆنە شكستخواردوەكەی گارە هەریەك لەسەرۆكی توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و سەرۆكی جەهەپە كەمال كڵچدار ئۆغڵو لەدادگا سكاڵایان لەسەر وتە نەشیاوەكانی یەكتر تۆماركرد.
وەك لەسكاڵاكەی سەرۆكی توركیا دژ بەسەرۆكی جەهەپەدا هاتوە كە كەمال كڵچدار ئۆغڵو ئەردۆگانی خستۆتە بەرانبەر  بەرپرسیارێتیەكی گەورەو شكستێكی گەورەوە لەبەرانبەر خەڵكی توركیا و بۆیە ، بەتۆمەتی بێڕێزی كردن وسوكایەتی كردن بەسەرۆك كۆمار سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە.
لەبەرانبەردا سەرۆكی جەهەپە كەمال كڵچدار ئۆغڵو دەڵێت ئەردۆگان بەم هەڵوێست وكارانەی كە ئەنجامیداوە خیانەتی لەگەل و نیشتیمان و خیانەتی لەو سوێندەش خواردوە كە كاتێك بۆتە سەرۆك كۆمار خواردویەتی ، ئەو تەنها سەرۆكی ئەندام ولایەنگرانی ئاكەپەیە هەرگیز ناتوانێت ببێـە سەرۆكی هەمو توركیا بەبێ جیاوازی هەر بۆیە لەوتەكانیدا بەمن دەڵێت پیاوێكی بێكەرامەت  و بێڕوو ، ئێمەش بەتۆمەتی سوكایەتیكردن بەسەرۆكی پارتەكەی ئەتاتورك سكاڵامان لەسەر تۆماركردوە و دەبێت بێـە بەردەم دادگا.