هەدەپە داوا لەپەرلەمانی توركیا دەكات یاسایەك بۆ پاراستنی زمانی كوردی دەربكات

جیهان 20/02/2021


پارتی دیموكراتی گەلان ( هەدەپە ) لەڕۆژی 21 /2 كە ڕۆژی زمانی دایككە لەجیهاندا داوا لەپەرلەمانی توركیا دەكات یاسایەك بۆ پاراستنی زمانی كوردی و هەمو زمانی كەمە نەتەوایەتیەكانیتر دەربكات.
پەرلەمانتاری ئامەدی سەر بەهەدەپە گارۆ پایلان ڕایگەیاند كە بەنوسراو داوامان لەپەرلەمانی توركیا كردوە كە یاسایەك دەربكەن بۆ پاراستنی زمانی كوردی و هەمو زمانەكانیتری نێو توركیا كە ئێستا هەندێكیان لەناوچون و هەندێكیشیان لەژێر هەڕشەی لەناوچوندان .
لەگەڵاڵەنامەی ڕێكخراوی یونسكۆ بۆ زمانەكانی جیهان ئاشكرای كردوە كە تا ئێستا 3 زمان بەتەواوەتی لەتوركیا لەناوچون و 15 زمانیتریش  لەژێر هەڕەشەی لەناوچوندان ، كە ئەمەش مەترسییەكی گەورە لەسەر زمانی داییك لەجیهاندا دروست دەكات.