" پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ دوو ساڵە"

ئابوری 11/02/2021

چاودێر

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی، ئاماژەی بەپێویست بوونی رێكەوتن لەنێوان هەرێم و ناوەند كرد، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان، دەشڵێت " گومان دەكرێت پڕۆژە یاسای بودجە، تەنها بۆ یەك ساڵ نەبێت ".
لەوبارەیەوە، د.جوان ئیحسان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، رایگەیاند: بۆ چارەسەركردنی كێشەكان نێوان هەولێر و بەغدا، هەنگاوی باش نراوە، بەڵام هەردوولایان، پێویستیان بە رێككەوتنێكی بنەڕەتیە، چونكە قسە هەیە ئەم پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی عیراق، بۆ دوو ساڵ بێت. 
ناوبراو، كە هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقيشە لەفراكسیۆنی یەكێتی وتی " لەبارەی پشكی هەرێمەوە، پێشنیار زۆرە، بەڵام وەك فراكسیۆنی یەكێتی، پشتیوانی لەبڕگەكانی ١٠ و ١١ی پڕۆژەكە دەكەین، كە باس لەناردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەكات، بە نرخی سۆمۆ ".
جەختیشیكردەوە: پڕۆژە یاسای ئەمساڵ، رەهەندێكی هەڵبژاردنی هەیە، چونكە بەهۆی نزیك بوونەوەی هەڵبژاردنەوە، بەشێك لەلایەنەكان گوشار لەهەرێمی كوردستان دەكەن.