بیل گێتس: مرۆڤایەتی هەڕەشەی كوشندەی نوێی لەسەرە

ژینگە 07/02/2021


بیل گێتس ملیاردێری بەناوبانگی ئەمریكا و خاوەنی كۆمپانیایی مایكرۆسۆفت بڵاویكردوەتەوە لەچەند ساڵی داهاتوودا مرۆڤایەتی رووبەروی هەڕەشەی نوێ وكوشندە دەبێتەوە 
گێتس لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی "ئیكس پرێس" ی بەریتانی رایگەیاندوە: یەكێك لەبەرچاوترین ئەو هەڕەشانەی رووبەروی مرۆڤایەتی دەبێتەوە بریتیە لە تێكچوونی كەش وهەوا .
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە ژمارەی گیان لەدەستدان و قوربانیەكان بەهۆی كارەساتە سروشتیەكانەوە ساڵانە لەبەرز بونەوەدایە بەشێوەیەك ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەساتە سروشتیەكانەوە زۆر زیاتر دەبێت لە ژمارەی مردن بەهۆی كۆرۆنا ڤایرۆسەوە.
گێتس باسی لەوەشكردوە مەترسی دووەم كە رووبەروی بەشەرێت دەبێتەوە لە ئایندەدا تێرۆری بایۆلۆجیە ئەویش لەرێگەی بڵاوكردنەوەی ڤایرۆسی نوێ لەدژی مرۆڤایەتی.