پارێزگایەكی عیراق بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەرەنتینە دەستپێدەكاتەوە

تەندروستی 07/02/2021


ئەمرۆ یەكشەممە پاش بەرزبونەوەی رێژەی تووشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ،شانەی قەیرانەكان لە پارێزگای بابل بریاری دا مزگەوت وحوسێنیەكان دابخات و بۆنە كۆمەڵایەتیەكان رابگیرێت و دەوامی فەرمانگە حكومیەكان بۆ نیوە كەم كاتەوە.
شانەی قەیرانەكانی بابل بریاریدا دەوام بە رێژەی 50% كەمبكرێتەوە لە فەرمانگەكان و تیمی تەندروستی ڕەوانەی قوتابخانەكان بكات و رێگە نەدرێت هاوڵاتیان بەبی بەكارهێنانی ماسك سەردانی فەمانگەكان بكەن.
جەختیشی كردوەتەوە لەسەر داخستنی مزگەوت و حوسینی وهۆڵی بۆنەكان داواشی كردوە ریستۆرانت و چێشتخانەكان ریوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر.
هەروەك بریاردرا بە دووبارە كردنەوەی نەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنا كە دوو هەفتە پێش ئێستا بەهۆی كەمبونەوەی رێژەی تووشبون داخرابوون.
رۆژی شەممەی رابردوو وەزارەتی تەندروستی بریاری دا بەداخستنی ئەو شوێنانەی كە پابەندنین بە رێنمایە تەندروستیەكانەوە.
سەیف ئەلبەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بڵاویكردوەتەوە ئەگەر رێژەی تووشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوام لەبەرزبوەنەوەدا بێت وهاوڵاتیان پابەند نەبن بەرێكارە تەندروستیەكانەوە ،وەزارەتی تەندروستی لیژنەی باڵای تەندروستی رادەسپێرێت ریوشوێنی توند بگرنەبەر وەك قەدەغەكردنی هاتوچۆ ورێوشوێنەكانی دیكە
رۆژی شەممە لیژنەی تەندروستی لەپەرلەمانی عیراق پێشنیازی كرد لایەنە پەیوەندیدارەكان نیمچە قەدەغەی هاتوچۆ رابگەێنن وسزای توند بەسەر ئەو كەسانە بسپێرێت كە پابەندی رێنماییە تەنردوستیەكان نابێت .