حکومەتى هەرێم: ٣٠ ڕۆژجارێک موچە دابەشدەکەین

ئابوری 02/02/2021

چاودێر:

بڕیارە ٣٠ ڕۆژ جارێک حکومەتى هەرێمی کوردستان موچەی موچەخۆرانی هەرێم دابەشبکات.

 

جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لەمەودوا 30 رۆژ جارێک مووچە بەسەر موچەخۆرانی هەرێمدا دابەشدەکرێت.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەم بڕیارە ڕەزامەندی ئەنجومەنى وەزیرانی لەسەرە و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.