چەند زانیاریەكی گرنگ دەربارەی هۆلیود سمایل

تەندروستی 02/02/2021


چاودێر:
هۆلیود سمایل ئەوەی لەئێستا بەشێكی خەڵك رووپۆشی ددانەكانیانی پێ دەكەن، بۆئەوەی  ببنە خاوەنی ددانێكی سپی و پێكەنینێكی جوان  ئارەزوو دەكەن هۆلیودسمایل ئەنجامی بدەن..
د. دیار سەردار بەقاڵ، پزیشكی پسپۆڕی ددان و جوانكاری ددان، دەڵێت" دەربارەی ڤینیر و هۆلیود سمایل كە زۆربەی كات بەر گوێمان دەكەوێت ئەم دوو ووشەیە پەیوەندی بە جوانكاری ددانەوە هەیە بۆ جوانتر دەرخستنی ددان و ستایلی پێكەنین، ئەمەش دەكرێت بە گۆرینی ڕەنگ و شوێن و قەبارە و ڕێكی ددان و وە گۆرینی ئاستی پووك، بەم ڕێگایانەش چۆنێتی دەركەوتنی نەخۆشەكە دەگۆرین لە كاتی پێكەنیندا.
ڤینیر چیە؟
ئەو پزیشكە باس لەوەش دەكات، ڕووپۆشێكی تە نكە لە مادەیەكی تایبەت دادەنرێت لە سەر ڕووی ددان بۆ گۆڕانكاری وچاكسازی لە ددانەكان، ئەگەر بە شێوەیەكی ئێجگار تەنك دروست كرا ئەوە پێی دەوترێ لومینییر.
 هۆلیوود سمایل( زەردەخەنەی هۆلیوودی) چیە؟
د. دیار  لەبارەی زەردەخەی هۆڵیوود  ئاماژەبەوەدەكات،ئەویش هەر ڤینیری ددانە ،بەڵام بۆ ئەو كۆمەڵە ددانە دەكرێت كە لە كاتی زەردەخەنە و پێكەنیندا دەردەكەون كە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت، ( لایەنی كەم ٨ بۆ ۱۰ ددان بۆ هەر شەویلگەیەك)، لەگەڵ ئەوەی لەم هۆلیود سمایلە شێوەو ستایڵی ددان دەگۆرین، دەتوانین گۆرین لە قەوسی پێكەنین دا بكەین ئەوەش بە گۆرینی:
1.ئەو قەوسەی لە بەشی نزیك بنكی ددانەكە ئەویش بە دەستكاری كردنی پووك 
2.ئەو قەوسەی كە دروست دەبێت بە قەراخی خوارەوەی ددانەكان.
بەكارهێنانەكانی ڤینیر:
۱. بۆ داخستنی بۆشای بەینی ددان ،بەڵام بۆشاییەكە زۆر گەورە نە بێت.
۲.بۆ داپۆشینی داخورانی ددان،بۆ پارێزگاری لە ددانەكان لە زیاتر داخوران، و بۆ جوانكاری وە درێژكردنی ددان.
۳.بۆ چاككردنی ددانی خوار و نارێك تا رادەیەك.
٤. بۆ داپۆشینی درزی ددان.
٥. بۆ ددانێكی زەرد كە سپی نابێتەوە( لە هەندێ حاڵەتی تایبەت)