میانمار كۆدەتای سەربازی روویداو دەسەڵات لە دەستی سوپادایە

ڕاپۆرت 01/02/2021


ئا/ رەمەزان شێخانی
سەر لەبەیانی ئەمرۆ سوپای میانمار بڵاویكردەوە كە دەستیان گرتوە بەسەر دەسەڵاتی وڵاتدا و ئۆنگ سان سوكی سەرۆكی حكومەت و چەند بەرپرسێكی حكومەتیان دەستگیركردوە.
سوپای میانمار لە راگەیاندراوێكدا كە لەكەناڵە تەلەفیونیەكانەوە پەخش كرا بڵاویكردەوە ،بەهۆی ئەو ساختەكاریەیی لەهەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتەدا ئەنجامدرابوو سوپای وڵات كۆدەتای سەربازی لەدژی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە ئەنجامداوەو سەرۆكی حكومەت  و ژمارەیەك بەرپرسی حكومییان دەستگیركردوەو دەسەڵاتیان رادەستی ژنراڵ "مین ئۆنگ هلاینگ" كردوەو باری نائاسایی بۆ ماوەی یەك ساڵ لەو وڵاتە راگەیەندراوە.
پێشتریش ژنراڵ مین ئۆنگ هیلانگ فەرماندەی سوپای میانمار كە بە بەهێزترین ودەست رۆشتووترین كەس دادەنرێت لە میانمار بڵاویكردبوە :دەتوانرێت لە بارودۆخێكی دیاری كراودا دەستكاری دەستوری وڵات بكەین و هەڵیبۆشێنینەوە.
لێدوانەكانی فەرماندەی سوپا لەبارەی دەستورەوە نیگەرانی لەلای باڵیۆزخانەی 10 وڵات و نەتەوە یەكگرتوەكان دروستكرد ،هاوكات چەند حزبێكی سیاسی بچووك لە میانمار داوایان كرد كێشەكانی نێوان سوچی و سوپا چارەسەر بكرێت.
ژنراڵ مین ئۆنگ هیلانگ فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی میانمارە ،ساڵانی 1972 تا 1974 یاسای خوێندوە لە زانگۆی "یانگۆن" پاشان لە ساڵی 1974 پەیوەندی كردوە بە ئەكادیمیایی سەربازیەوە، ساڵی 2011 هیلانگ دەبێتە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لە شوباتی ساڵی 2019 پۆستەكەی بۆ ماوەی پینج ساڵ نوێ دەكرێتەوە 
ساڵی 2019 لەسەر كێشەی سەركوتكردنی كەمایتیەكانی رۆهینگا لەلایەن ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە سزای بەسەردا سەپێندرا.
لە ساڵی 2020 هێزە چەكدارەكان بڵاویكردەوە كە پلەكەی هیلانگ دەسەڵاتی جێگری سەرۆكی وڵاتی هەیە
لە رۆژی 1ی فیبرایەری ساڵی 2021 لە كۆدەتایەكی سەربازی دا لەدژی حكومەتی وڵات و راگەیاندنی باری نائاسایی بۆ ماوەی یەك ساڵ سەرۆكایەتی وڵاتی میانماری گرتە دەست.
سەرچاوە/ سكای نیوز