لەپرۆژە یاسای 2021دا دەستكاری مووچەی فەرمانبەرانی عیراق ناكرێت

ئابوری 31/01/2021


جاسم ئەلبخاتی ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری لە پەرلەمانی عیراق بڵاویكردەوە،پرۆژە یاسای 2021 چەندین گۆرانكاری و هەمواركردنی تێدا ئەنجامدراوە وەكو كەمكردنەوەی كورتهێنانی دارایی.
ئەلبخاتی لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی المعلومە رایگەیاندوە: بەرچاوترین هەمواركردنەكانی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2021 بریتیە لە بەرزكردنەوەی نرخی بەرمیلی نەوتە لە رێگەی كۆمپانیای سۆموەوە .
باسی لەوەشكردوە لیژنەی دارایی پەرلەمان بەهاوكاری حكومەتی عیراق دەستیكردەوە بە پێداچونەوە بە بڕگەكانی پرۆژە یاسای بودجەدا 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە هەمواركردنەكان گونجاندنی رەوشی گرێبەست و ئەو كارمەندانەی بە كرێی رۆژانە كار دەكەن لەخۆ دەگرێت هەروەها كەمكردنەوەی خەرجییەكان و كەمكردنەوەی كورتهێنانی دارایی لە پرۆژە یاسای بودجەدا. 
وتیشی گۆرانكاریەكانی لیژنەی دارایی ئەوەش لەخۆدەگرێت بەهیچ شێوەیەك دەستكاری مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان نەكرێت و بریاری 315 لە پرۆژە یاسای بودجەدا جێبكرێتەوە.
رۆژی شەممە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بڵاویكردەوە زۆربەی بڕگەكانی پرۆژە یاساكە هەمواركراوەتەوە و لەچەند رۆژی داهاتوودا دەخرێتە دەنگدانەوە