رۆژئاوا: ئەمریكا هێز بەرامبەر توركیا كۆدەكاتەوە

جیهان 27/01/2021

چاودێر:
رووانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند چەند رۆژێكە هێزی ئەمریكا لە سنوری شارۆچكەی دێرك لە پارێزگای حەسەكە لە جموجۆڵدان.
رووانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ گوتی: هێزەكانی ئەمریكا لە جموجۆڵدان لە شارۆچكەی دێرك، دەنگوباس هەیە لەوێ بنكەیەكی نوێی سەربازی بنیات دەنێن.
بەپێی سەرچاوەكان ئەو جموجۆڵانەی ئەمریكا بۆ رێگرییە لەهەر هێرشێكی سوپای توركیا بۆ سنوری دێرك و مەفرەزەكانی ئەمریكا بەسەر سنوردا دەسوڕێنەوە.
سوپای توركیا چەند رۆژێكە هێز كۆدەكاتەوە و زانیاری هەیە پلانی هێرشكردنی بۆ سەر شنگال و دێرك هەیە.