پلانێكی تیرۆرستی لە كەركوك پوچەڵكرایەوە

کوردستان 27/01/2021

چاودێر:

 دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەمڕۆ رایگەیاند پلانێكی تیرۆرستییان بۆ كردنە ئامانجی كەركوك شكستپێهێناوە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە راگەیەنراوێكدا گوتی: زانیاری وردی هەواڵگریمان بۆ هاتووە لەسەر جموجۆڵی شانەیەكی تیرۆرستی بۆ كردنە ئامانجی پارێزگای كەركوك.
گوتیشی: هێزەكانی ئاسایشی نیشتمانی روماڵی مەیدانیان كردووە و شوێنەكانیان پشكنیوە بە دوایاندا گەڕاون.
ئاشكراشیكرد لە ئەنجامی ئەو گەڕان و پشكنینەدا 2 تیرۆرست دەستگیركراون كە چەكداری داعش بوون.