عیراق 16 ملیۆن ڤاكسینی دژ بەكۆرۆنا دەكڕێت

تەندروستی 27/01/2021


حكومەتی عیراق گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیایی ڤایزەری ئەمریكی كردوە بەمەبەستی كڕینی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا و هەرێمی كوردستانیش پشكی دەبێت لەو ڤاكسینانە.لەوبارەیەوە د.ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەریمی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بڵاویكردەوە حكومەتی عیراق بە شێوەیەكی رەسمی گرێبەستی كردوە لە گەڵ كۆمپانیای فایزەر بۆ دابینكردنی پێكوتە ، بە گوێرەی رێكەوتنەكە نزیكەی 16 ملیۆن ڤاكسین بەشی عیراقە بە هەرێمی كوردستانیشەوە
تەئكیدیشی كردەوە بە گوێرەی گرێبەستەكە لە قۆناغی یەكەم ملیونێك و 500هەزار پێكوتە دەگاتە عیراق 
وتەبێژی تەندروستی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند لە كاتی گەیشتنی پێكوتەكەدا بە پێی ستانداردی جیهانی بە گروپی مه‌ترسیدار دەدرێن كە ئەوانیش كارمەندانی تەندروستی، هێزەكانی ئەمنی و به‌ ساڵاچووان دەگرێتەوە..