هەرێم داتاکانی بەشە بودجە و داهات و خە‌رجییە‌كانی خستە بەردەست پەرلەمانی عیراق

کوردستان 27/01/2021

چاودێر:

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی وەفدی دانووستانكاری حكومەتی هەرێم، لەگەڵ جێگرانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران حەسەن ئەلكەعبی جێگری یەکەم و د. بەشیر حەداد جێگری دووەم كۆبوویەوە.

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران، سەمیر هەورامی ڕوونیكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا ئەمڕۆ (27 كانونی دووەمی 2021) كە سەرۆکانی هەر دوو فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی، ئاڵا تاڵەبانی و ڤیان سەبری ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١. لەلای خۆیەوە حەسەن ئەلكەعبی ستایشی سەردانەكانی قوباد تاڵەبانی و وەفدی دانووستانکاری كرد بۆ بەغدا لەپێناو نزیككردنەوەی دیدو تێڕوانینەكان.

ھە‌رە‌ە‌ھا وتی:  وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ بەرچاوڕوونی زیاتری سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق سەرجەم داتا و ئامارە پێویستەكانی لەبارەی بەشە بودجە و داهات و خە‌رجییە‌كانی هەرێم بە شێوەیەکی شەفاف خستەڕوو.