وەزیری سامانە سروشتییەکان بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

کوردستان پێش 4 هەفتە

چاودێر:

بڕیارە لەناوەڕاستی هەفتەى ئایندەدا پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی وەزیری سامانە سروشتییەکان بکات و لەگەڵ لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە.

 

 کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکان لەلایەن لیژنەی  وزەو سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستانەوە بانگهێشتی کۆبوونەوەیەیک لیژنەکەیان دەکرێت.

 

مەبەست لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆكردنە لەبارەى كەمكردنەوەی خەرجیی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت لەهەرێمی كوردستاندا.