ئەگەری بێبەشکردنی هەرێم لەبودجەى ئەمساڵی عیراق هەیە
چاو‌دێر:
پڕۆفیسۆر د.فازڵ نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ ڕایدەگەیەنێت" ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش هه‌یه کەئەمساڵ هەرێمی کوردستان بێ بەش بکرێت لەبەشە بوودجە لەپڕۆژە یاسای بوودجەی عێراق هەروەک لە (یاسای هاوکاری دارایی عێراق) هەرێمی کوردستان بێ بەشکرا، بۆیە ده‌بێت هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان وه‌ربگرین و ڕه‌چاوبكرێن.
دەشڵێت" هەرێمی کوردستان بۆ چەسپاندنی بەشە بودجەی خۆی لەپڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی كارتی فشاری له‌ده‌ست نییه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌غداد، واته نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌غداد، ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو ئه‌ولایه‌نانه فشارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت به‌شه بوودجه‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان دابنرێت، و هه‌رێمی كوردستان بێبه‌ش نه‌كرێت له‌بوودجه‌ی عێراق وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌كرا له‌یاسای "هاوکاری کورتهێنانی دارایی".
ناوبراو لەسەرەتای وتووێژەکەدا لەدەنگی ئەمریکا، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق سەبارەت بە پێشبینی بۆ چارەنوسی بودجە و دۆخی دارایی لەپڕۆژە یاسای بودجەی عیراقدا دەڵێت " له‌ڕاستیدا بابه‌ته‌كه تۆزێك قورسه چونكه ئه‌وه‌ی كه‌هه‌یه له‌لیژنه‌ی دارایی تائه‌م ساته شته‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا براده‌رانی ئێمه‌ش له‌لیژنه‌ی دارایی هه‌وڵێكی زۆر ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌بتوانن ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كه له‌نێوان هه‌ردوولا كراوه، له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و له‌نێوان حكومه‌تی به‌غداد له‌ڕه‌شنووسه‌كه وه‌كو خۆی بڕوات، ئه‌گه‌ر وه‌كو خۆیشی نه‌ڕوات هه‌ندێك گۆڕانكاری ئاسانی تێدابكرێت به‌وشێوه‌یه بێت به‌ڵام تا ئه‌م ساته زه‌حمه‌ته و ئیشه‌كه ئاسان نییه."
د.فازڵ نەبی ئاماژەی بەیەکدەنگ نەبوونی نوێنەرە کوردەکان کرد لەوبارەیەوە وتی " مه‌سه‌له‌ی یه‌كده‌نگ نه‌بوونیان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه‌به‌رگری له‌به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن، نه‌خێر هه‌موویان یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بێت به‌رگری له‌به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به‌تایبه‌تی له‌به‌ر مه‌سه‌له‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام یه‌كده‌نگ نه‌بوونه‌كه‌یان له‌و لایه‌نه‌یه كه ئایا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیله‌كه ڕاده‌ست ده‌كات یان نا، له‌سه‌ر ئه‌وه تۆزێك "ئیشكالیان " هه‌یه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمیش تائێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتنێك شته‌كه له‌ولایه‌نه هه‌ندێك ناڕوونی تێدایه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌به‌غداد ده‌ڵێت ده‌بێت نه‌وته‌كه ڕاده‌ستی سۆمۆ بكرێت و له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه بفرۆشرێت، هه‌ندێك به‌رپرسی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێن نه‌خێر ئێمه خۆمان نه‌وته‌كه ده‌فرۆشین، به‌ڵام داهاتی ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیله ڕاده‌ستی به‌غداد ده‌كه‌ین جا ئه‌وه به‌ڕاستی خۆی تۆزێك ناڕوونی تێدایه تائه‌م ساته."