بانكی ناوەندی سوریا دراوێكی كاغەزی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

ڕاپۆرت 24/01/2021


ئا/ رەمەزان شێخانی
ئەمرۆ یەكشەممە بانكی ناوەندی سوریا دراوێكی نوێی كاغەزی خستە بازاڕەوە كە بە گەرەترین دراوو دادەنرێت لە مێژووی ئەو وڵاتە كە بەهای دراوەكە 5 هەزار لیرەیە.
رۆژنامەی رەسمی بانكی ناوەندی وینەی دراوە نوێیەكەی بڵاوكردوەتەوە كە وێنەی سەربازێكی سوریای لەسەرە وسڵاو بۆ ئاڵای سوریا دەكات لەپاڵ ئەوەشدا وێنەی تابلۆیەكی دیواری پرستگای بعل شمین ی شاری تەدمری شوێنەواری لەسەرە.
بانكی ناوەندی سوریا بڵاویكردوەتەوە بەگوێرەی گۆرانكاریە ئابوریەكان ئێستا كاتێكی گونجاوە تا كار بەو دراوە بكرێت كە ماوەی دوو ساڵە چاپكراوە.
روونیشیكردوەتەوە خستنە رووی ئەو دراوە نوێیە پاش چەندین لێكۆڵینەوە هاتوە كە لەماوەی ساڵانی پێشوودا ئەنجامدراوە 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە ئەو هۆكارانەی بونەتە هۆی چاپكردنی ئەم دراوە بەئامانجی رووبەروبونەوەی ئەو هەڵئاوسانە ئابوریانە دێت كە لەچەند ساڵی رابردوودا دروست بوە هەروەها كەمكردنەوەی مامەڵە كردن بە دراوی كاغەزی زۆرەوە لە رووی ژمارەوە. 
ئەم بریارە لە پاش 3 ساڵ دێت لە چاپكردنی دراوێكی كاغەزی كە بەهاكەی هەزار لیرە بوو كە وێنەی بەشار ئەسەدی لەسەر بوو.
لەسەرتای دەستپێكردنی شەڕی سوریاوە ئەو وڵاتە دووچاری قەیرانی ئابوری و دابەزینی بەردەوامی دراوو هاتوە كە بوەتە هۆی دابەزینی توانای كڕینی ئەو دراوەو بڵاوبونەوەی هەژاری.
بەگوێرەی رێكخراوی خۆراكی جیهانی سەر بەنەتەوە یەكگرتوەكان نرخی خۆراك لە سوریا بە رێژەی 249% بەرزبوەتەوە ونزیكەی 9.3 ملیۆن هاوڵاتی سوریا بەدەست نەبونی ئاسایشی خۆراكەوە دەناڵێنن.
لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەهای لیرە بە شێوەیەكی بەرچاو لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزیوەو بەهای خۆی لەدەستداوە 
بەر لە دەستپێكردنی شەڕی سوریا یەك دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 48 لیرەی سوریا دەفرۆشرا، بەڵام لە ئەمرۆدا نرخی یەك دۆلاری ئەمریكی دەكاتە نزیكەی 1256لیرە ، ونرخی دراوە نوێیەكە بەگۆیرەی نرخی رەسمی وڵات دەكاتە 4 دۆلار.
سەرچاوە / سكای نیوز