قوباد تاڵەبانی: كۆڤید 19م تێپەڕاند

کوردستان 23/01/2021

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاشكرایدەكات، دوای ئەوەی پشكنینی كردووە، ڤایرۆسی (كۆڤید19) كۆرۆنای تێپەڕاندووە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا لەئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، پاش پشكنینم ئەمڕۆ دەركەوت كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نیم و ڤایرۆسەكەم تێپەڕاندووەو چاكبوومەتەوە.
لە بەشێكی دیكەی تویتەكەیدا دەڵێت" سوپاسی هەموو ئەو خۆشەویستانە دەكەم كە لەماوەی رابردودا هەواڵیان پرسیوم و هیوای زوو چاكبوونەوەیان بۆ دەخواستم، بۆیە دووپاتیدەكەمەوە كە پێویستە هەمووان پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەكانەوەو خۆتان لەم ڤایرۆسە بپارێزن".