ئاسایش: دوو تۆمەتبار بە مادەی 443 دەستگیر دەكات

کوردستان 23/01/2021

  بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ، لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی بۆ "چاودێر" نێردراوە، باس لەوە دەكات، دوو تۆمەتباریان دەستگیر كردوە، كە بەڕەگەز عەرەبن، هەندێك ماڵیان دەستنیشان كردووە دواتر دزیان لێكردون.    
دەقی راگەیەنراوەكە:
بۆ بەڕێز / كەناڵەكانی ڕاگەیاندن
بابەت / دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار
     بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی , بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵا و كەرامەتی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان  و نەهێشتنی كاری نایاسایی  و تێكدانی ئارامی هاوڵاتیان و دزی كردن , هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی بەفەرمانی  دادوەری  لێكۆڵینەوەی ئاسایش و دوای بەدواداچوون و دارشتنی پلانی وورد , سەبارەت  بە گەڕان و دۆزینەوەی چەند تۆمەتبارێك كە دزیان لە ماڵان دەكرد  لە ناوشاری سلێمانی لەكاتێكدا چاودێری ماڵەكانیان كردووە كە چۆڵ بوون و بە هەلیان زانیوە دزیان لێكردون و هەندێك كەلوپەلی بەنرخیان لەماڵەكان دزیوە وەك ( زێر و ئایپاد و مۆبایل و ئێكسسواراتی ئافرەتان )  , وە بەپێی ماددەی ( 443 ) لەیاسای سزادان  , توانیان  لە ڕۆژی (16/1/2021 ) دوو تۆمەتبار دەستگیر بكەن كە بەڕەچەڵەك عەرەبن و هاتون بۆ هەرێمی كوردستان بۆ كاركردن و دواتر دەستیان كردووە بە دزیكردن لە ماڵان بە ناوەكانی 
 1- ( ك , ح , م ) لەدایك بوی ساڵی 1992 كەركوك ، پیشە كاسب ، 
2- ( س , س , ح ) لەدایك بوی ساڵی 1986 پیشە كاسب 
لەكاتی دەستگیركردنیاندا هەندێ كەلوپەلی دزراویان پێگیراو ، وە دانیان بە تاوانەكانیاندا نا و ڕە وانەی دادگا كران .
                                               ڕاگەیاندنی
                             بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی