ئەمەریکا قبووڵکردنی پەنابەرانی عێراقی بۆ سێ مانگ ڕاگرت
جیهان 23/01/2021
چاو‌دێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا به‌رنامه‌ی “قبووڵكردنی په‌نابه‌رانی عێراق”ی بۆ ماوه‌ی 90 ڕۆژ ڕاگرت.
ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمزی ئه‌مەریكی ئاشكرای كرد، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بڕیاری داوه به‌رنامه‌ی قبووڵكردنی په‌نابه‌رانی عێراقی، كه هاوكاریی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مەریكایان له شه‌ڕدا كردووه، بۆ ماوه‌ی 90 ڕۆژ ڕابگرێت.
ڕۆژنامه‌كه له زاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، بڕیاری ڕاگرتنه‌كه دوای ئه‌وه دێت، كه چه‌ندین هه‌وڵی پێشێلكاری و دزینی دۆسیه‌ی په‌نابه‌ران له‌نێو به‌رنامه‌كه ئاشكرا بووه.
پێشتر دانیێڵ سمیس، كاربه‌ڕێكه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا به پێویستی زانیبوو، جارێكی دیكه پێداچوونه‌وه بكرێته‌وه به به‌رنامه‌ی قبووڵكردنی په‌نابه‌رانی عێراق، هاوكات خاڵه لاوازه‌كانی نێو به‌رنامه‌كه ده‌ستنیشان بكرێت، پێداگریی خۆیشی نیشان دابوو بۆ درێژه‌دان به‌و به‌رنامه‌یه و فراوانكردنی.