شاندی هەرێم ئەمڕۆ دەچێتەوە بەغداد

کوردستان 23/01/2021

چاودێر

سەرۆکی شاندی هەرێم بۆ بەغدا لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمەوە گۆڕدرا بۆ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم.

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند، سەرۆکایەتیی شاندەکەی هەرێم بە ئاوات شێخ جەناب سپێردرا.

بڕیارە شاندەکە ئەمڕۆ شەممە بچێتە بەغدا و لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پشکی هەرێم لە بوودجەی ٢٠٢١ی عێراق یەکلایی بکەنەوە.