ڕێباز حەملان: بارزانی چیایەکە مێژوو سەلماندوویەتی ھیچ ڕەشەبایەک نایلەرزێنێ

کوردستان 23/01/2021

چاودێر

 

ڕێباز حەملان، وەزیری پێشووی دارایی حکومەتی هەرێم و بەرپرسی باڵای ئەوکاتی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، چەندین ساڵە تیری دووژمن ڕووی لە سەرۆک بارزانییە، بەڵام ئەو چیایەکە و هیچ ڕەشابەیەک نایلەرزێنێ.

 

ناوبراو لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تپڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی:

لە ئیمام " شافیعی" یان پرسی: چۆن بزانین ئەھلی حەق کێیە لەزەمەنی زیاد بوونی فیتنەدا، ئەویش فەرمووی: دوای تیری دوژمن بکەون ئەوە ئەتانبات بۆ لای ئەھلی حەق!
چەندین ساڵە تیری دوژمن ڕووی لە سەرۆک بارزانییە بەتایبەت دوای ئەوەی بە درێژایی مێژووی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان ئەم سەرکردەیە توانی زۆربەی لایەنە سەرەکییەکانی ھەرێم کۆبکاتەوەو ھەروەھا توانی دەنگی زیاتر ٪‏٩٢ ی میللەتەکەمان بەھەموو جیاوازی ئاین و رەنگ و ئایدۆلۆژیا بە دەست بھێنێت و بلێ "بەڵێ" بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەرامبەر بە ھەموو شۆڤێنییەکان، بەرامبەر بە ھەموو نەیارە ناوخۆیی و ناوچەیی و دەرەکییەکان وەستایەوە و توانی شکۆی سەرکەوتن وەک تاجێک بخاتە سەر سەری خەبات و قوربانیدانی میللەتێکی چەوساوە کەناوی گەلی کوردە.
توانی بەشێکی گەورەی ئاواتی خوێنی شەھیدانی کوردستان بەو سەروەرییە گەورەیە لەسەر لاپەرەکانی مێژوو بە خوێنی ئاڵیان بنەخشێنێ.
بۆیە نەیار و دوژمنانی کورد لەم سەردەمەدا تەنھا سەرۆک بارزانی بە ئامانجی خۆیان دەزانن و تۆمەت و دژایەتی و تیرەکانیان روو تێکردوە بەڵام بارزانی چیایەکە مێژوو سەلماندویەتی ھیچ رەشەبایەک نایلەرزێنێ و رووداوەکانی رابردوو شاھیدن کە بۆ ھیچ کام لە سەختییەکان خۆی نەچەماند و خۆی ناچەمێنێ..