چوار مووشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کران
عێراق 23/01/2021
چاو‌دێر
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه چوار مووشه‌كی كاتیۆشا ئاڕاستەی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا کران لە لایەن سیستمی بەرگریی ئەمەریکاوە موشەکەکان تێک شکێنران.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك لە شاری بەغدا ڕایانگەیاند، "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گوێبیستی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووین له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا و چوار مووشه‌كی كاتیۆشا له فڕۆكه‌خانه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه".
سه‌رچاوه‌یه رۆژنامه‌وانیه‌كان باس لەوە دەکەن، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمەریکا وەڵامی ئه‌و هێرشه مووشەکییانه‌ی بۆ سەر فڕۆکەخانەکە داوەتەوە و تا ئێستا زیانەکان نەزانراون.
دوای هێرشە مووشەکییەکە هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەڵمەتی فراوانیان دەست پێ کرد، تاوەکو ئێستا لایەنی عێراقی بە فەرمی هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی ئەو هێرشە نەداوە.