ئەمڕۆ پشکی هەرێم لە بوودجەی ٢٠٢١ی عێراق یەکلایی دەکرێتەوە
چاو‌دێر
ئه‌مڕۆ شه‌ممه شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كۆ ده‌بێته‌وه و تاووتوێی پشكی هه‌رێم له بوودجه ده‌كات.
شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه تا ئێستا دیار نییه كێ سه‌رۆكایه‌تیی، ده‌كات ئه‌ویش به‌هۆی تووشبوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كانی له شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێت.
شانده‌كه ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم بگاته ڕێككه‌وتن، به‌و پێیه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانێكی بچووككراوه‌یه و ڕێككه‌وتن له‌وێ، ده‌بێته هۆی تێپه‌ڕاندنی پشكی هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان به‌بێ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ.
دوایین هه‌ڵوێستی ئه‌ندامه شیعه‌كانی نێو لیژنه‌ی دارایی به‌و شێوه‌یه‌یه، كه هه‌رێمی كوردستان داهاتی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه به‌و نرخه‌ی سۆمۆ ده‌یفرۆشێت پێشكه‌شی به‌غدای بكات، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست پۆڵه‌تیك كه‌وتووه، شانده‌كه‌ی هه‌رێم ده‌یه‌وێت ئه‌و بڕه نه‌وته كه‌م بكاته‌وه به‌و پێیه‌ی فرۆشتنی نه‌وت به نرخی سۆمۆ، پێوێستی به ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ست بكات.