كۆڕی وەهمی ژیانی شایستە لەنێو كلتوری نائەقڵانیدا بۆ م.لهۆن قادر بەڕێوەدەچێت

کوردستان 21/01/2021

چاودێر –

ناوەندی رۆشنگەری چاودێر بانگەوازی دیالۆگە جیاوازەكان دەكات و لەو چوارچێوەیەشدا دیالۆگێكی زانستی لەژێر ناونیشانی (وەهمی ژیانی شایستە لەنێو كلتوری نائەقڵانیدا) سازدەكات.

لەوەرزێكی نوێی چالاكییەكدا پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمینیزمی رۆشنگەری بانگەوازی دیالۆگە جیاوازەكانی راگەیاند.

لەو چوارچێوەیەدا بانگێشتی هەركەسێك بۆ سەكۆی جیاوازی دەكەن، كە تەنها پێوەریان دیالۆگی زانستی و رەخنەی ئازادە و دەتوانن جوانیی جیاوازییەكان لەم سەكۆیەدا بخەنەڕوو.

دیالۆگێكی زانستی لەژێر ناونیشانی (وەهمی ژیانی شایستە لەنێو كلتوری نائەقڵانیدا) بۆ نوسەر و توێژەر (م.لهۆن قادر) سازدەكرێت.

ئەم دیالۆگە لەكاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە لەناوەندی رۆشنگەری چاودێر لەهۆڵی شەهید ئازاد هەورامی بەڕێوەدەچێت.