له‌به‌رامبه‌ر دژه‌كانتاندا، كۆڵمه‌ده‌ن!

کوردستان 19/01/2021

پێشنیوه‌ڕۆی یٔه‌مڕۆ، مامۆستایانی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كفری، سه‌ردانی سیاسه‌تمه‌دارو رۆشنگه‌ر مه‌لا به‌ختیار-یان كردو سوپاسیان كرد له‌به‌رامبه‌ر هاوكارییه‌كانی، كه‌ ساڵی پار به‌مه‌به‌ستی چاكسازی په‌یمانگه‌كه‌یان هاوكاری كردوون و هاوكات له‌باره‌ی به‌رنامه‌كانی یٔێستاو یٔایینده‌یانه‌وه‌، گفتوگۆیان كرد.
له‌لایه‌ن خۆیشییه‌وه‌، مه‌لا به‌ختیار، وتی: یٔه‌گه‌ر توانیبێتم خزمه‌تێكی بچوكی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كفریم كردبێت، یٔه‌ركم بووه‌. له‌مه‌ودواش درێغی ناكه‌م و رونیشیكرده‌وه‌:
یٔیتر، سه‌رده‌می رابووردو گوزه‌شت، كه‌ ته‌نها شاره‌ گه‌وره‌كان ناوه‌ندی چالاكیبن. شارێكی وه‌كو كفریش.. یٔه‌گه‌ر به‌هره‌و په‌رۆشی و پشتیوانی هه‌بێ‌، ده‌بێته‌ ناوه‌ندێكی گرنگ. چونكه‌، شارێكه‌ پاشخانی شارستانییه‌تی مێژوویی هه‌یه‌.. له‌یٔاسوارو هونه‌ر.
مه‌لا به‌ختیار، مامۆستایانیشی هاندا، كه‌: به‌رامبه‌ر دژه‌كانتان، چ كۆسپه‌ یٔیداری، چ دژه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌و چ دژه‌ فه‌لسه‌فییه‌كانتان، كۆڵمه‌ده‌ن! به‌ڵكو دژایه‌تییه‌كان یٔاسان وه‌ربگرن. پاشه‌ڕۆژ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر چاوه‌ڕوانتانه‌.